گوڵڕیز قەھرەمان
گوڵڕیز قەھرەمان (بە فارسی: گلریز قهرمان، بە ئینگلیزی: Golriz Ghahraman؛ لەدایکبووی ١٩٨١) سیاسەتوان و ئەندام پەرلەمانی نیوزیلاندە. گوڵڕیز بە ڕەچەڵەک کورد و ئێرانییە. ئەو ھەروەھا نووسەر و چالاکی بواری پەنابەران و مناڵانە. قەھرەمان یەکەم پەنابەر بووە کە ھەڵبژێردراوە بۆ پەرلەمانی نیوزلەندا.
گوڵڕیز قەھرەمان MP | |
---|---|
Member of the نیوزلەند Parliament for سەوز party list | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | 1981 (تەمەن ٤٢–٤٣) مەشھەد, ئێران |
پارتی سیاسی | سەوز |
ھاوبەشی ناوخۆیی | Guy Williams |
خوێندن لە | |
کار | Barrister سیاسەتوان |
ماڵپەڕ | Green Party profile New Zealand Parliament profile |
ژیان دەستکاری
گوڵڕیز قەھرەمان لە دایکێکی کورد و سوننی[١][٢] و باوکێکی شیعە لە دایکبووە و بە مناڵی لە مەشھەد ژیاوە. لە ساڵی ١٩٩٠دا، لەدوای کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق، قەھرەمان و خێزانەکەی ئێرانیان بەجێ ھێشتووە و داوای پەنابەرییان کردووە لە وڵاتی نیوزیلاند. لەوێ قەھرەمان خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە. دواتر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ماستەری لە بواری مافدا وەرگرتووە.
چالاکیی سیاسی دەستکاری
قەھرەمان ئەندامی حیزبی سەوزی ئەوتێیارەوا نیوزلاندە (بە ئینگلیزی: Green Party of Aotearoa New Zealand). گوڵڕیز چەند جار لایەنگریی خۆی لە پەنابەران، کەمینەکان و خەڵکی خۆجێیی نیوزلاند پیشان داوە. ھەروەھا لەگەڵ نووسەری کورد بێھرووز بووچانیدا دیداری کردووە لە کاتی ھاتنیدا بۆ نیوزلاند.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوڵڕیز قەھرەمان تێدایە. |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Green lawyer hopes to be first refugee to win a seat in Parliament". Stuff (بە ئینگلیزی). 2017-01-17. Retrieved 2021-01-22.
- ^ Ghahraman, Golriz (2019-11-15). "We welcome Behrouz Boochani – and we can learn from him, too". The Spinoff. Retrieved 2021-01-22.
- ^ Menon, Praveen (2020-07-24). "Kurdish-Iranian writer granted refugee status in New Zealand". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-22.