گولیێلمۆ مارکۆنی (بە ئینگلیزی: Guglielmo Marconi)(٢٥ی نیسانی ١٨٧٤ - ٢٠ی تەمموزی ١٩٣٧) زانا و داھێنەرێکی ئیتالی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک وەرگرت.

گولیێلمۆ مارکۆنی
Guglielmo Marconi
لێدوان=
لەدایکبوون٢٥ی نیسانی ١٨٧٤
ئیتالیا
مردن٢٠ی تەمموزی ١٩٣٧
ڕۆما, ئیتالیا
نیشتەجێئیتالیا
نەتەوەئیتالی
شوێنی بڕوانامەزانکۆی بۆلۆنیا
ناسراو بە ھۆیڕادیۆڕادیۆ
خەڵاتەکانیخەڵاتی نۆبێل لە فیزیک (١٩٠٩)

ژیان دەستکاری

ماڕکۆنی لەڕۆژی ٢٥ی نیسانی ١٨٧٤ لەخێزانێكی دەوڵەمەند لە شاری پۆلِۆنیای ئیتاڵیا لەدایك بووە.کەسایەتی داهێنەری ئیتالی و ئەندازیاری کارەبا بوو. بەشداری کردووە لە دۆزینەوەی شەپۆلەکانی وزەموگناتیسیەکان و ڕادیۆیی داھێناوە، ھەروەھا داھێنەری شەپۆلەکانی لاسلکیە، لەماڵی خۆیاندا فێری خوێندەواری بووە کەتەمەنی گەیشتۆتە ٢٠ ساڵان تاقیکردنەوەکانی ھێنریش ھێرتسی خوێندۆتەوە کە سەلماندوێتی شەپۆلی وزەیموگناتیسی نەبینراوە بونی ھەیە ئەم شەپۆلانەش بەخێرایی تیشک لە ھەوادا دەجوڵێتەوە، مارکۆنیش دڵنیابووە لەوەی کە ئەم شەپۆلانە دەکرێت لەناردنی دەنگدا بۆ مەودایەکی دوورودرێژ بە بێ وایەر بەکار بھێنرێت و لەڕێگای ئەم شەپۆلانەوە بتوانرێت نامە ئاڕاستەی کەشتیەکانی ناو زەریا بکرێت و لەساڵی ١٨٩٥ داھێنانی کردووە و توانیوێتی بەسەرکەوتویی بەدەستی خۆی نامەیەی لاسلکی بۆ زەریاکان بنێرێت.

لە ساڵی ١٩٠١ مارکۆنی توانیوێتی یەکەم ئامێری پێشوازیکردنی ڕادیۆی لاسلکی دروست بکات و بەسەرکەوتویی نامەی پێ ئاڕاستەبکات، ھەر لەھەمان ساڵدا پەرەی بە ئامێری پێشوازیکردن داوە و وێستگەیەکی لاسلکی لەئێرلەندا دامەزراندووە و گرنگی ئەم داھێنانەی لەساڵی ١٩٠٩ دەرکەوتووە کاتێک کە کەشتی فیکتۆریا ژێرئاو کەوتووە و لەڕێگای نامەی لاسلکیەوە ژمارەیەک لەسەرنشینی کەشتیەکە ڕزگارکراون ئەویش بەبەکارھێنانی بۆ داواکردنی فریاکەوتن لەڕێگای کەشتیەکانی دیکەوە، ھەر لەھەمان ساڵ واتا لەساڵی ١٩٠٩ مارکۆنە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩١٠ سەرکەوتوو بووە لەناردنی نامەی لاسلکی لە نێوان ئێرلەندا و ئەرژەنتین کە مەوداکەی شەش ھەزار میل بووە. مارکۆنی یەکەم کەس بووە کە بەسەرکەوتویی ناردن و وەرگرتنی ئاماژە تیشکیەکانی لە ھەموو مەودا جیاوازەکاندا بەکارھێناوە و لە ٢٠ یۆلیۆی ساڵی ١٩٣٧ لەتەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری