گورجستان لە ئۆڵۆمپیاد

گورجستان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی (ھاوینە و زستانە)کردووە. وەرزشوانانی گورجستان پێشتر وەک بەشێک لە تیمی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ بەشداری یارییەکانیان کردووە، لە ساڵی ١٩٩٢ بەشێک بوو لە تیمی یەکگرتوو[تێبینی ١]. وەرزشوانی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ٤٠ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن کە زۆربەی مەدالیاکان لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی، جودۆ ،زۆرانبازی بەدەست ھێنراون. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی گورجستان لە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێنرا.

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ تیمی یەکگرتوولە ئۆڵۆمپیاد ناوێک بوو بەکاردەھات بۆ تیمێکی وەرزشیی یەکێتیی سۆڤیەت

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Georgia at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢.