گاور یان گاڤر لە زمانی کوردیدا مانای جۆربەجۆری ھەیە. کۆنترین مانای گاور بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتیەکان بووە بەڵام دواتر بە فەلەکانیش وتراوە. ئەم وشەیە بە مانای کافریش (خوانەناس) بەکارھاتووە.[١]

وشەی گاور لە زمانی کوردیدا وەکوو «گەور»یش بەکارگیراوە و بە مانای زەردەشتی ھاتووە و ناوی ھۆزێکی کوردیشە.[٢] لە زمانی پاڵەویدا وشەی «گەبر» بە مانای پووچ، قووڵکە و منداڵدان ھاتووە.[٣] پاش سەردەمی ساسانییەکان، ئەم وشەیە بە سووکایەتی بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتییەکان بەکارگیرا. لە زمانی ئارامیدا «گەبرە» بە مانای پیاو و لە بەرامبەر ژندا ھاتووە. ئێستا زەردەشتییەکان بە پیاو دەڵێن «گەور» و بە زمانی خۆشان دەڵێن «گەوری».[٤]

عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد ناوی ھۆزی گەورەی کورد گۆران دەباتەوە بۆ وشەی گاور و «گاوران» و سەبارەت بۆ ھۆزی گەورکیش دەڵێ: «ھۆزێک لە مەڵبەندی موکری لە نزیک سەردەشت نیشتەجێن، ئەویش گەورکیان پێ دﻩڵێن؛ ئاخۆ ئەم دوو ناوﻩ خزمن؟ ئەگەر خزمن ئەم ھەموو دﻩشت و کێوانە بۆچی کەوتۆتە نێوانیان؟ پرسێکە وﻩرامی دﻩوێ.»[٥]

پەراوێز دەستکاری

  1. ^ ھەنبانە بۆرینە، ٦٨٣ و ٦٨٦
  2. ^ ھەنبانە بۆرینە، ٧٣٧
  3. ^ A Concise Pahlavi Dictionary، ٣٤
  4. ^ دانشنامەی مزدیسنا، ٤٠٦
  5. ^ مێژووی ئەردەڵان، ٢٠ و ٢١

سەرچاوەکان دەستکاری