گابریێلا ڕێکخراوەی چەپی فلیپینیە کە بۆ مافی ژنان تیکۆشان دەکات. «گابریێلا» زەنجیرەیەکی ناووڵاتی لە ڕێکخراوەکانی گەل، دامزراوەکان و پرۆگرامەکانیە کە سەبارەت بە پرسەکانی بەوێنەی مافی مرۆڤ، ھەژاری، جیھانگیری، سەربازیکەری، توندوتیژی، تەندرۆستی، قاچاقی ڕەگەزی و سانسۆر و ھەروەھا ھەر پرسێکی تر لەبابەتی ژنان تیکۆشان دەکەن.

نامی گابریێلا کورتەی ووشەکانی (General Assembly Binding Women for Reforms)، واتە «کۆمەڵەی‌ گشتیی ژنەکانی چەوساوە بۆ بازسازی، یەکیەتی، یەکسانی، ڕێبەری و کردار»ە. بەشەکانی ناوچەیی ئەم ڕێکخراوە لە گەورەشاری مانیل ناوچەی ئەداریی کوردیڵێرا و میندانائۆ چالاکی دەکەن. ھەروەھا بەشەکانی ژێرناوچەیی لە نگرۆس بانای و سامار و بەشەکانی پارێزگەییش لە بیکۆل و سیبوو چالاکن.

مێژۆ دەستکاری

«گابریێلا» لە ئاپریلی ساڵی ١٩٨٤ی زایینی بەدوای خۆپێشاندانی ١٠ ھەزار ژن لە شاری مانیل دامەزراو و لە بەرامبەر فەرمانی فردیناند مارکووس سەبارەت بە قێخەبوونی خۆپێشاندانەکان داواکار بوو. نامی گابریێلا ھەروەھا بە شانازیی گابریێلا سیلانگ ھەڵبژێردرا کە ڕێبەری ژنی شۆڕشگێری فیلیپینی بوو کە دژ بە دەسەڵاتداریی ئیسپانیا لە نێوەی دووەمی سەدەی ١٨یەم دەستی بە شۆڕش دا.