کەیتی کاڤەنا

خانمەکتەری ئینگلیزی

کاثرین سارا کۆڵینس (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣)، ناسراو بە کەیتی کاڤەنا،[١] خانمەکتەرێکی ئینگلیزییە. بە ڕۆڵی جولی کارپ لە ئۆپێرای سابوونی Coronation Streetی ITVدا ناسراوە، کە لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ پەخشکرا. ھەروەھا ڕۆڵی ئاسایی لە درامای The Cops (١٩٩٨–٢٠٠١)ی بی بی سی، درامای Bob & Rose (٢٠٠١)ی ITV. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا، لە فیلمی درێژی Murder on the Blackpool Expressدا دەرکەوت.

کەیتی کاڤەنا

کاڤەنا لە خەڵاتەکانی Inside Soapی ٢٠١٠
لەدایکبوون
کاثرین سارا کۆڵینس

(١٩٧٣-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
نۆرث شیێڵدس، ئینگلتەرا
پیشەخانمەکتەر
چالاکبوون١٩٧–ئێستا
ھاوسەرکریس جوپ
مناڵ(ەکان)٣، لەگەڵ نۆوا جوپ

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

کاڤەنا لە نۆرث شیێڵدس، نۆرتەمبەرلاند لەدایکبووە، دایکی کە ناوی ئان بووە، مامۆستایەکی دراما بووە، و باوکی کە ناوی جیۆف بووە، بەڕێوەبەرێکی قوتابخانە بووە.[٢] لە بۆڵتن، لانکاشایر گەورەبووە. لە قوتابخانەی کانۆن سلەید خوێندوویەتی و لە RADA و شانۆی نیشتمانیی گەنجان مەشقیکردووە.[٣]

پیشە دەستکاری

کاڤەنا تا ١٩٩٧ بە ڕۆڵی ئاسایی لە تەلەڤیزیۆنی بەریتانیدا دەردەکەوت. ڕۆڵێکی ئاسایی لە زنجیرەی The Copsدا لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ ھەبوو. لە ٢٠٠٤دا، ڕۆڵێکی ئاساییی سێرگانت داون "سپایک" میلیگەنی ھەبوو لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Dalziel and Pascoe. لە ٢٠٠٦دا، لە ئەڵقەیەکی زنجیرە درامای Shamelessی چانێڵ ٤دا دەرکەوت بە ڕۆڵی شێرلی لاوسن. لە ٢٠٠٨دا، بە ڕۆڵی جولی کارپ بەشداریی لە ئۆپێرای سابوونی Coronation Streetی ITVدا کرد.

کاڤەنا لە ھەڵگرتنەوەیەکی شانۆییی زنجیرەکەدا دەرکەوت، بە ناونیشانی شەقامی کۆرۆنەیشن: شەقامی خەونەکان لە ئایاری ٢٠١٢دا. کاڤەنا جێی ڕۆڵی «فریشتەی باکوور»ی گرتەوە؛ کە ڕێنیشاندەریی پۆڵ ئۆگرەیدی دەکرد لە پەنجا ساڵی چیرۆکەکەدا. کاڤەنا ووتی کە ڕۆڵگێڕانی جولی لەسەر شانۆ «زۆر بەجۆش» بوو.

لە ٢٠١٣دا، لە کورتە فیلمی Bradford Halifax Londonدا بە ڕۆڵی مام دەرکەوت.

لە ٢٠١٤دا، Coronation Street خەڵاتی پڕۆگرامی RTSی پێدرا بۆ ئۆپێرای سابوون و درامای بەردەوام.

لە کۆتایی ٢٠١٣وە، کاری دەنگیی بۆ ڕێکلامەکانی زنجیرە مارکێتی بەریتانیی Iceland دەکات.

لە شوباتی ٢٠١٥دا، ڕاگەیەندرا کە Coronation Street جێدێڵێت بۆ بەدیھێنانی حەزەکانی دیکەی. کۆتا ئەڵقەی بە بەشداری کاڤەنا لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٥ پەخشکرا.[٤]

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

کاڤەنا ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلمساز و بەرھەمھێنەر کریس جوپدا کردووە. سێ منداڵیان ھەیە: نۆوا (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٥)، کە ئەکتەرە، جێمیما (لەدایکبووی نز. ٢٠٠٧)، و جەیکۆبی (لەدایکبووی ٢٠١٣).[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کاڤەنا لە A message of support from Katy Cavanagh-Jupe. Octagon Theatre Boston (www.youtube.com). June 22, 2020. Event occurs at 00:00. Retrieved October 30, 2020. I'm Katy Cavanagh-Jupe.
  2. ^ "Coronation Street's Katy Cavanagh: My character Julie Carp is a sex symbol for older men". Daily Mirror. 14 January 2012. Retrieved 22 March 2018.
  3. ^ "Katy Cavanagh leads Coronation Street stars to victory over Emmerdale in netball tournament". The Bolton News. 24 September 2013. Retrieved 22 March 2018.
  4. ^ "Coronation Street star Katy Cavanagh quits after seven years". Heat. Retrieved 2020-10-27.
  5. ^ Daniels, Colin (14 July 2013). "Coronation Street's Katy Cavanagh welcomes third child". Digital Spy. Retrieved 22 March 2018. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری