کەناڵی دیزنی (کورتکراوەتەوە بۆ دیزنی) تەلەڤیزیۆنی پێویست بەبەشداری ئەمریکییە وەک موڵکی سەرەکی کەناڵی مارکەی دیزنی کاردەکات، یەکەیەکی بەشی ناوەڕۆکی گشتی دیزنی لە کۆمپانیای واڵت دیزنی یە.[١] ئەم کەناڵە لەڕاستیدا بانگدەکرا بە کەناڵی دیزنی لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٩٧، دوای کورتکرایەوە بۆ دیزنی لە ١٩٨٣ تا ٢٠٠٢، و لە ئێستادا بانگدەکرێت بە کەناڵی دیزنی.

کەناڵی دیزنی
خاوەن ناوەڕۆکی دیزنی گشتی کات بەسەربردن
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمان
پێگە سەرەکییەکان کالیفۆرنیا

لە سەرەتادا پرۆگرامەکانی کەناڵی دیزنی پێکهاتبوو لە زنجیرە دراما، و بڵاوکردنەوەی فیلمی شانۆیی و دروستکراو بۆ تەلەفزیۆن و هەڵبژاردنی بەرنامەکانی تری لە بەشی سێیەم، کەناڵی دیزنی- کە پێشتر وەک خزمەتگوزارییەکی پارەدان کاریدەکرد - لە سەرەتادا بەرنامەکانی بەرەو خێزانی لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا خستە بازاڕەوە، و دواتر تا ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ منداڵانی بچووکتر کردەوە.

تا مانگی ئایاری ٢٠٢٢، کەناڵی دیزنی بە وایەری ئاسای و مانگی دەستکرد، زیاتر لە ٨٨ ملیۆن ماڵ لە ئەمریکا و بۆ ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەردەستەکرا بۆ سەیرکردن. و ناوەڕۆکی کەناڵی دیزنی بە، ئۆنلاین، مۆبایل، پلاتفۆرمی VOD و ئەپی DisneyNOW بەردەستە. لە سەرانسەری جیهاندا ٤٦ کەناڵی دیزنی بە ٣٣ زمان بەردەستە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Low, Elaine (November 10, 2020). "Disney Reorganizes TV and Streaming Content Units Under Peter Rice". Variety. Retrieved November 10, 2020.
  2. ^ "Disney Channels Worldwide". Disney General Entertainment Content. Archived from the original on May 4, 2022. Retrieved May 4, 2022. ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.