کەمال ڕەمزی :(١٩٣٥-١٩٩٨) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، ڕێکخراوی کاردۆی دامەزراندووە ، لە نەتەوەی كورد بووە.

کەمال ڕەمزی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

کەمال کوڕی محەمەد ڕەمزی کوڕی مەلا مارفی قازیی سلێمانی یە. ١٩٣٥ لە سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەییی تێدا بڕیوە. ١٩٦٠ کۆلیجی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، ھەمان ساڵ بووە بە مامۆستا لە ئامادەییی کشتوکاڵی بەکرەجۆ. لەبەر دڵسۆزی و لێھاتوویی کراوە بە جێگری بەڕێوەبەری ئەو ئامادەیییە.[١][٢]

بەڕێوەبەرایەتیی بەخێوکردنی ئاژەڵ دەستکاری

١٩٧٠ گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە بەکرەجۆ، چوار ساڵی تێدا بەردەوام بووە. نێردراوە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شەش مانگ خولی لە بواری بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵدا دیوە. ساڵانی ١٩٧٨-١٩٩٧ بەڕێوەبەر بووە لە شارەزوور و سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی. ١٩٩٧ خانەنشین کراوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی دەستکاری

١٩٦٤ ھاوسەرگریی لەگەڵ پەخشان نوویی ئامۆزای کردووە، دوو کچ و کوڕێکی لێ ھەیە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

١٩٧٤ چووەتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول.[١][٢]

ڕێکخراوی (کاردۆ) دەستکاری

ساڵی ١٩٩٢ بۆ ژیاندنەوەی کشتوکاڵ و گوندە وێرانەکان، ڕێکخراوی (کاردۆ)ی لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزا و ئەندازیاری کشتوکاڵی دامەزراندووە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

٦/٢/١٩٩٨ کۆچیدواییی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی ئەدەبیدا چاوی ھەڵھێناوە، بایەخی خوێندنەوە و ئەدەبیاتی لا پەیدا بووە. نووسینی لە (گەلاوێژ، ھەتاو، ڕۆناھی)شدا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

سەرچاوەكان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8166
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ سەرچاوە: زانیاریی ئامادەکراوی بەڕێز سەروەر کەمال ڕەمزی.