پۆتانەکان: title 29°36′57.63″N 52°32′42″E / 29.6160083°N 52.54500°E / 29.6160083; 52.54500 کەریم‌خانی زەند یەکێکە لە حاکمانی وڵاتی ئێران. کەریم خان لە ھۆزی زەند، لە لەک بوو و دایکیشی لە زەنگنە بووە.

کەریم خانی زەند
لەدایکبوون٢٣ی ئایاری ١٧٠٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Piruz لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١ی ئازاری ١٧٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٣ ساڵ ژیاوە)
شیراز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕمۆزەخانەی پارس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵئەبوولفەتح خان زەند، محەممەد عەلی خان زەند لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Inaq Khan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانZaki Khan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانزەندییەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەshah (١٧٥١–١٧٧٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

کەریم‌خان لە عەشیرەتی زەند لە لەک بوو. بابی ئیناق‌خانی ناو بووە و ڕەئیسی ئێلی زەند لە لەک بوو و دایکی بەیگوم ئاغا زەنگنە لە زەنگنە بوو. کەریم‌خان لە دێی «پەری» (پیرۆز) لە ساڵی ١١١٩ی ھ. ق چاوی بە دنیا ھەڵێناوە. کەریم‌خان لە نەتەوەی لەک ناوچەی مەلایر بووە. کەریم‌خان لە ساڵی ١١٩٣ – ١١٧٩ حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریم‌خان شاری شیراز و لەقەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵک‌دا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆش‌گوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.

کارەکان دەستکاری

یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، «ئەرگی کەریم‌خانە» کە بە ڕووبەری ١٢٨٠٠ میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە ٤٠٠٠ میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز ھەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریم‌خان شاری شیرازی بە عینوانی پایەتەخت ھەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریم‌خان سێ شانشینی ھەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەھاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با ھاوین بووە. لە کەنار و پشتی ھەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ دروست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریم‌خانی زەند بووە.

شەڕەکان دەستکاری

شەرەکانی کەریم خان بریتی لە دوو بەشن:

  • شەڕی ناوخۆ واتە لە ناوئێراندا (زۆربەیان دژ بە لوڕەکان)
  • شەڕی دەرەکی کە تەنیا یەک دانە بوو ئەویش لەگەڵ عوسمانییەکاندا بوو، کە بوو بەھۆی داگیرکردنی بەسرە لە لایێن کەریم خانەوە.

مردن دەستکاری

لە ئاخری عومری‌دا نەخۆشی ئازارەباریکەی (سل) گرتووە، بەھۆی پیری کە نزیک بە ٨٠ ساڵ لە عومری تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ ھێزتر بووە. کەریم‌خان دوای ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٢ ڕۆژ حکوومەت کردن لە ١٣ی مانگی سەفەری ١١٩٣ی ھ. ق فەوتی کردووە و دوای فەوتەکەی لە گۆشەی باشووری حەساری ھونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەدخانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە دەلیلی کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لەژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ ھەتا ھەموو ڕۆژێ بە سەری‌دا ڕابرێ و پێی لێ بنێ. دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانھێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لە وێ ناشتوویانە.

سەرچاوەکان دەستکاری