کێشی ئەتۆمی (بە ئینگلیسی : Atomic mass) بریتییە لە کێشی ئەتۆمەکانی توخمێکی کیمیایی لەچاو ١/١٢ کێشی ئیزۆتۆپی کاربۆنی دوازدە (١٢ C) کە یەکە .

کیمیازانان لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ زایینیدا توانییان بە تاقی کردنەوە،، ڕێژەی کێشی زۆربەی توخمە ناسراوەکان ئەندازە بگرن. ئەم ئەزموونانە دەریان خست بۆ وێنە کێشی ئەتۆمێکی ئۆکسجین ١/٣٣ ھێندەی کێشی ئەتۆمێکی کاربۆن و کێشی ئەتۆمێکی کەلسیۆم ٢/٥ ھێندەی کێشی ئەتۆمێکی ئۆکسجینە. بەکار ھێنانی ئەم ڕێژانە لە حیساباتی تاقیگەیی تا ڕادەیەکی زۆر دژوار بوو. بەم بۆنەوە، زانیاران ناچار بوون کێشێکی تایبەت بدەن بە توخمێکی دەسنیشانکراو و پاشان بە یارمەتی ڕێژە تاقی کراوەکان، کێشی توخمەکانی تر ئەندازە بگرن. لە ئەنجامدا زۆرترین ئیزۆتۆپی کاربۆنی ١٢ بۆ ئەم مەبەستە ھەڵبژێردرا.

ئەتۆمی کاربۆنی١٢ لە ناوکی خۆیدا ٦ پرۆتۆن و ٦ نۆترۆنی ھەیە. زانایان کێشی ئەم ئەتۆمەیان ١٢/٠٠٠ی ڕێک دانا، بەم پێیە ئەتۆمی ئۆکسجین کە ڕێژەی کێشەکەی ١/٣٣ ھێندەی کێشی ئەتۆمی کاربۆنە، کێشەکەی دەبێتە ١٦/٠٠٠. کێشی ئەتۆمی توخمەکانی تریش بەم شێوە ئەندازە دەگیرێت.

یەکەی کێشی ئەتۆمی دەستکاری

لە بەر ئەوەی کێشی ئەتۆمەکان ڕێژەییە، یەکەیەکی گونجاوی بۆ دەسنیشان ناکرێت، بەم بۆنەوە کیمیازانان بۆ کێشی ئەتۆمی،amu یان ھەڵبژارد کە کورتکراوەی (atomic mass unit) واتە یەکەی کێشی ئەتۆمی. یەک ( amu) بەرابەرە لەگەڵ ١/١٢ کێشی ئەتۆمی کاربۆنی١٢ یە.

بەم گوێرە، کێشی پرۆتۆن و نۆترۆن نزیک بە 1 amuە، لە حاڵێکدا کە کێشی ئێلێکترۆن نزیک بە١/٢٠٠٠ (یەک لە دووھەزار)amu ە.
چونکوو کێشی پرۆتۆن و نۆترۆنەکان یەکسانە (1 amu)، دەتوانین لە ڕووی کۆی ھەژماریان لە ئەتۆمێکدا، کێشی ئەو ئەتۆمە بەدەست بھێنین. بۆ وێنە: کێشی یەکێک لە ئیزۆتۆپەکانی لیتیۆم کە ٣پرۆتۆن و ٤نۆترۆنی ھەیە، دەکاتە 7/000 amu.

بوونی ئیزۆتۆپی جۆراوجۆر بە ڕێژەی جیاواز لە توخمە کیمیاییەکاندا، بووە ھۆی داھێنانی دەستەواژەی کێشی ئەتۆمی نێوانە بۆ گوزارشت کردن لە کێشی ئەتۆمی نموونە سروشتییەکان.

سەرچاوە دەستکاری