کۆڵبەر ئەو کرێکارەیە کە لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاوە بۆ ئەو دیو سنوورەکانی وڵاتێک ڕۆژگار دەگوزەرێنێت. وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کۆڵبەر شتەکان بە کۆڵ دەگوێزێتەوە.[١] ئەو شتوومەکانە دەکرێ بە قاچاغ یا بە یاسایی بگوێزرێنەوە.

کۆڵبەر لە ئێران دەستکاری

لە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان خەریکی کۆڵبەرین. ھەموو ساڵێک ژمارەیەک کۆڵبەر لە ئێران گیانی خۆیان لە دەست دەدەن .[٢][٣]

کۆڵبەر لە تورکیا دەستکاری

کۆڵبەری لە شار و گوندەکانی سەر سنوورەکانی تورکیا و عێراقیشدا بوونی ھەیە. لە ساڵی ٢٠١١دا نزیکەی ٣٠ کەس لە کۆڵبەرانی کورد بوونە قوربانیی ھێرشێکی ھێزی ھەوایی تورکیا. ئەم کوشتارە بە کوشتاری ڕۆبۆسکی ناوی دەرکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Foreign Policy: For Kurdish Smugglers, Iran Sanctions Are Starting to Bite". Archived from the original on 4ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ ڕادیۆ زەمانە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Foreign Policy: For Kurdish Smugglers, Iran Sanctions Are Starting to Bite". Archived from the original on 4ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)