کۆنگرەی گەلی کوردستان

کۆنگرەی گەلی کوردستان یان بەکورتی کۆنگرا-گەل (بە کوردیی باکووری: Kongreya Gelê Kurdistanê, Kongra-Gel) لە سەرماوەزی ٢٠٠٣ لە چیای قەندیل دامەزرا و کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەڕێوەبرد. کۆنگرا-گەل بەدوای ھەڵوەشاندنەوەی کادەک دامەزرا. کۆنگرا-گەل ڕێکخستنێک لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و وەکوو پەرلەمانی کەجەکە چالاکی دەکات. زوبەیر ئایدار وەکوو سەرۆکی کۆنگرەی گەلی کوردستان ھەڵبژێردراوە.

ئاڵای کۆنگرەی گەلی کوردستان (کۆنگرا-گەل)

لێژنە گشتییەکان دەستکاری

  1. ٢٠٠٣، لێژنەی گشتی بۆ دامەزراندن
  2. ٢٠٠٤
  3. ٢٠٠٥
  4. ٢٠٠٦
  5. ٢٠٠٧

لە پێنجەمین لێژنەی گشتیی کۆنگرەی گەلی کوردستان کە لە ١٦ و ٢٢ی گوڵان لە قەندیل بەسترا، ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ (کەکەکە) گۆڕا و بوو بە کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە).

بەرنامەی کۆنگرەی گەلی کوردستان دەستکاری

بەرنامەی کۆنگرەی گەلی کوردستان (کۆنگرا-گەل) لە لێژنەی گشتیی یەکەمی بۆ دامەزراندنی ئەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٣دا پەسەند کرا.

سەرچاوەکان دەستکاری