کۆنستانتینی یازدەیەم

بالیلۆجی کۆنستانتینی یانزەھەم (٨ی شووباتی ١٤٠٥–٢٩ی ئایاری ١٤٥٣)، دوائیمپراتۆریەتیی بیزەنتی بووە، لە ساڵی ١٤٠٥ لەشاری قوستەنتینە لەدایک بووە، دووجار ھاوسەرگیری کردووە جارێکیان لە ساڵی ١٤٢٨ و ئوی تریشیان لە ساڵی ١٤٢٩، بەڵام ھیچ نەوەیەکی نەخستۆتەوە. دوای ئەوەی ئیمبڕاتۆڕ یۆحەننای ھەشتەم کۆچی دوایی کردووە ناکۆکی گرتنە دەسەڵات کەوتۆتە نێوان کۆنستانتین و دیمتریۆسی برای، دایکیشیان داوای لە مورادی دووەمی پاشای عوسمانیەکان کردووە ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان و ئەوەیش قوستەنتینییەی ھەڵبژاردووە و کراوە بە ئیمبڕاتۆڕ و ئاھەنگیان بەم بۆنەیەوە گێڕاوە. لە ساڵی ١٤٤٣ دەسەڵاتی مۆرەی گرتۆتە دەستوو قەڵای میسترای دامەزراندووە و چواردەوری تەنیوە و زۆر بەھێزی کردووە، لە ساڵی ١٤٤٤ ھێرشی کردۆتە سەر ئەسینای لاتینی و دەستی بەسەر سیبس و ئەسینا گرتووە. عوسمانیەکان ترسیان لێ نیشتووە و بڕیاریانداوە سنوورێک بۆ بەربڵاوبونەوەی ئیماراتی مۆرە دابنێن و لە ساڵی ١٤٤٦ بە ٥٠ ھەزار سەربازەوە ھێرشیان کردۆتە سەر مۆرە و بەتۆپەکانیان ھەموو دیوار و بەرپەستەکان و قەڵاکانیان ڕوخاندووە و قوستەنتین و تۆماسی برای زۆر بەزەحمەت توانیویان خۆیان ڕزگار بکەن و دواتر توانیان ئیماراتی مۆرەش ڕزگاربکەن. لە ساڵی ١٤٥١ دوای ئەوەی مورادی دووەمی پاشای عوسمانیەکانی کۆچی دوایی کردووە محمدی دووەمی کوڕی بووە بەپاشا و پەیوەندیەکانی نێوان عوسمانیەکان و بیزەنتینیەکانیش تێک چووە، ھەر بۆیە محمدی دووەمی پاشای عوسمانیەکانی بڕیاریداوە ھێزێکی زۆر کۆبکاتەوە بۆ داگیرکردنی قوستەنتینییە و لە ساڵی ١٤٥٣ و لەدوای چەند شەڕوکوشتارێک ھێزەکانی عوسمانیەکانی گەمارۆی قوستەنتینییان داوە. بالیلۆجی قوستەنتینی یانزەھەم، دوا ئیمبڕاتۆڕی بیزنتیا لە ساڵی ١٤٥٣ کۆچی دوایی کردووە.

کۆنستانتینی یانزەھەم

سەرچاوەکان دەستکاری