کوردانی ئوسترالیا مەبەست لە ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی ئوسترالیان و لە بنەچەدا کوردن. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ی ئوسترالیا نزیکەی ١٠٬٠٠٠ کەس لە خەڵکەکانی ئوسترالیا لە بنەچەدا کوردن و ٦٬٢٠٠ کەس لەوان لە ماڵەیان بە زمانی کوردی دەدوێن. زۆرینەی کوردەکانی ئوسترالیا لە سیدنی و مێلبۆرن نیشتەجێن.[٢]

کوردانی ئوسترالیا
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٠٬٥٢٨ (٢٠١٦)[١]
زمانەکان
کوردی، ئینگلیزی، (ھەروەھا تورکی، عەرەبی و فارسی)
ئایین
زۆرینەی ئیسلام (سوننە)
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردانی ئەمریکا، کوردانی بریتانیا

مێژوو دەستکاری

یەکەم کۆچبەرانی کورد لە ئوسترالیا لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٦٠، لە تورکیاوە گەیشتنێ. لە ئاخرەکانی دەھەی ١٩٧٠، ھەندێک بنەماڵەی تریش لە سووریا و لوبنان بۆ ئوسترالیا ھاتن. لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٨٠، زۆربەی ئەم کوردانەی بە ئوسترالیا دەھاتن لە عێراق و ئێرانەوە بوون. ھەروەھا ھەندێکیش کورد لە وڵاتانی ئەرمەنیا و گورجستان بە ئوسترالیا کۆچیان کردووە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Australia : Australian Bureau of Statistics". Kurdstat.com. Retrieved 27 August 2020.
  2. ^ "Census Explorer". Statistics of Australia. Retrieved 27 August 2020.
  3. ^ Jupp 2001, 550.