کودەتای سەربازی ٢٠١٣ی میسر کودەتایەک بوو لەڕۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەدژی ئیخوان موسلمین ئەنجامدرا کەلەئەنجامدا یەکەم سەرۆککۆماری میسر بەھەڵبژاردن محەممەد مورسی لەپۆستی سەرۆککۆماری میسر لابرا وە دەستەبەریشکرا[١] و لەجێگای ئەو و بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکی دادگای باڵا عەدلی مەنسوور کرا بەسەرۆککۆماری میسر،[٢] بەیاننامەی ئەم کودەتا سەربازییە لەلایەن کەسایەتی سەربازی و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارییەکانی میسر و وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسی,[٣] لەدوای ھێنانە خوارەوەی مورسی دەنگۆی دادگایی کردنی لەگەڵ دارودەستەکەی ھاتەئاراوە[٤]

کودەتای ٢٠١٣ی میسر
بەشێکە لە2012–2013 Egyptian protests
وڵاتمیسر
جێPort Said، Heliopolis Palace، Suez، گۆڕەپانی تەحریر، ئەسکەندەرییە
کاتی ڕوودان٣ی تەممووزی ٢٠١٣
محەممەد مورسی

میدیا دەستکاری

داخستنی کەناڵەکان دەستکاری

لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس و سەربازی ئەو کەناڵانەی پشتگیری محەممەد مورسییان یان پەخشی ڕاستەوخۆی خۆپشاناندەکانی پشتیوانی لەمورسیان دەکرد داخران یەکێک لەو کەناڵانە کەناڵی جەزیرەی میسر (ڕاسەوخۆ) بوو[٥] وە ھەروەھا کەناڵی میسر ٢٥ داخرا کە ئیخوان موسلیمنین خاوەنیەتی.[٦]

ھەڵوێستە دەرەکییەکان دەستکاری

ھیومان ڕایت وۆچ (رێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ):چەندین ژن دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتە سەر لە گۆڕەپانی تەحریر ی میسر[٧] وە تیایاندا ٤٣ ژنە چالاکوان دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتەسەر[٨]

سوریا: بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وتی "بە‌شار ئە‌سە‌د، ئیخوان موسلمینی میسری بە نانە‌وە‌ی فیتنە و ئاژاوە‌و دووبە‌رە‌کی لە جیھانی عە‌رە‌بیدا تۆمە‌تبار کرد و رایگە‌یاند: ھە‌ر ئە‌وان بوون لە ساڵی حە‌فتاکان یە‌کە‌م چە‌مکی تایە‌فی و پرۆژە‌ی دووبە‌رە‌کییان لە سوریا پێشنیاز کرد."

ئەمریکا: وتە‌بێژی وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی ئە‌مریکا ئاشکرایکرد، حکومە‌تی واشنتۆن پشتیوانی ھیچ لایە‌نێکی میسر ناکات و پشتیوانیی خۆی بۆ نارە‌زایی ئاشتیانە لە‌و وڵاتە دوپات دە‌کاتە‌وە.

تونس:بەدووری دەزانین ھاوشێوەی میسر لە تونس ڕووبدات

ئاڵمانیا: وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی ئاڵمانیا نیگە‌رانی وڵاتە‌کە‌ی پیشاندا لە‌بە‌رامبە‌ر لە‌سە‌رکار لابردنی مورسی لە پۆستی دە‌سە‌ڵات و رایگە‌یاند، بە لابردنی مورسی "شکستێکی گە‌ورە بە‌سە‌ر پرۆسە‌ی دیموکراسیدا دێت لە‌میسر"

تورکیا: سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: گرنگ نییە لە کوێ بن...کودەتا خراپە، کودەتا بە ڕوونی دوژمنی دیموکراسییە، ئەوانەی پشت بە دەمانچەی دەستیان دەبەستن، ئەوانەی پشت بە دەسەڵاتی میدیا دەبەستن ناتوانن دیموکراسی بنیات بنێن. ..دیموکراسی تەنها لە سندوقی دەنگدان دەتوانرێت بنیات بنرێت."

ھەریەکە لە ئیمارات و سوریا و سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداوی عەرەبی پاڵپشتییان لەم کودەتا سەربازییە کرد.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "مورسی دەستەبەرکرا و عەدلی مەنسوور کرا بەسەرۆکی کاتی - ڕووداو" ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ""عەدلی مەنسوور بووە سەرۆکی کاتی و سوێندی خوارد - خەندان"". Archived from the original on 23ی Octoberی 2015. Retrieved 4ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "کودەتا کرا لەلایەن سیسی"
  4. ^ ""مورسی و دارودە‌ستە‌کە‌ی دادگایی دە‌کرێن"". Archived from the original on 10ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "داخستنی جەزیرە" ١٥ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "داخستنی کەناڵی میسر ٢٥"
  7. ^ "دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر ژنان لە تەحریر"
  8. ^ "٤٣ چالاکوانی ژن دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر"