کنولپ (Knulp) ناوی یەکێک لە ڕۆمانەکانی ھێرمان ھێسەیە کە یەکەم جار ساڵی ١٩١٥ لە ئاڵمانیادا بڵاو بووەوە.

کنولپ
1st edition
نووسەرھێرمان ھێسە
وەرگێڕڕاڵف مانھێیم [١]
وڵاتئاڵمان
زمانئاڵمانی
چەشنڕۆمان
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩١٥
جۆری کتێبPrint (Hardcover and Paperback)
لاپەڕەکان١١٤
پێش ئەوRosshalde
پاش ئەوDemian

ڕۆمانەکە سێ بەسەرھات لە بەسەرھاتەکانی کەسایەتییە سەرەکییەکەی خۆی کە ناوی کنولپ-ە دەگێڕێتەوە. کنولپ لە منداڵیدا گەرچی زۆر ژیر و زیرەک بووە، بەڵام قوتابخانەی بەجێ ھێشتووە و ھەر خەریکی گەڕاڵییە. زیاتر، ئەرکی لەسەر شانی دۆستان و ھەواڵانییەوەیە و ھەرگیز ناخوازێ خۆی بە جێگا یان کار و پیشەیەکەوە ببەستێتەوە و خۆی پابەندی شتێک بکا.

لە کۆتاییی ڕۆمانەکەدا، کنولپ کە پێش ئەوەی بگا بە تەمەنی پیری تووشی دەردەباریکە بووە و یەکجار زۆر لەشناساغ و لاوازە، ڕوو دەکاتە دارستانێک. لەوێدا، لە حاڵی مردندا، لەگەڵ خودا دەست بە قسەکردن دەکا و خوداش وەڵامی دەداتەوە. کنولپ دەپرسێ بۆچی لە ژیانیدا شتێکی نەکردووە کە دەستکەوتێکی بۆی ھەبێ. دەڵێ دەیتوانی ببێ بە پزیشک یان ھونەرمەندێکی سەرکەوتوو؛ دەیتوانی ژن بھێنێ و ژیانێکی پڕ لە ئاشتی دابمەزرێنێ. لە خودا دەپرسێ مەبەست لە بوونی چی بووە. خوداش بەم جۆرە وەڵامی دەداتەوە کە کنولپی لەبەر ئەوە درووست نەکردووە تا ببێ بە ھیچ یەک لەوانە، ویستوویە کە ئەو کەسێک بێ کە خۆشی و شادی دەھێنێتە ناو ژیانی خەڵکەوە و ئەوان لە ماڵ بێزار دەکا و بۆ ئازادی تاسەبار و دڵتەنگیان دەکا. کنولپ کە ئەو وەڵامەی بیست ھەست بە ئارامییەکی زۆر دەکا و لە کاتێکدا بەفر خەریکە دایدەپۆشێ، چاوی لێک دەنێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hesse, Hermann (١٩٧١). Knulp: three tales from the life of Knulp. New York: Farrar, Straus and Giroux. ISBN 0374182167.