کلۆر (بە ئینگلیزی : Chlorine) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (Cl)ە و گەردیلە ژمارەی (١٧)یە. کلۆر:توخمێکی کیمیاییە ، ھێماکەی (Cl) ، ژمارەی گەردیلەیی(١٧) ، ناوی کلۆر لە وشەی کلاروس ی گریکی وەرگیراوە کە مانای سەوزێکی زەردباو دەگەێنێ.شوێنەکەی دەکەوێتە کۆمەلەی(١٧) لە خشتەی خولی یەکێکە لە ھالۆجینەکان ، لە پێکھاتەی خوێی چێشت بەشدارە(NaCl) ، کەواتە بوونێکی سروشتی ھەیەوگرنگە بۆ ژیان بەتایبەتی ژیانی مرۆڤ.

ئارگۆنکلۆرگۆگرد
F

Cl

Br
پیشاندان
گازی (زەرد-سەوز)ی کاڵ.
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێما کلۆر، 17، Cl
پۆلێنکردنی توخم هالۆجین
کۆمەڵە، خول، خشتۆک 17، 3، p
گەردیلە بارستە 35.453گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی [Ne] 3s2 3p5
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک 2, 8, 7 (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخ گاز
چڕی (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
3.2 غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان 1.5625[١] گ•سم−3
قۆناغی توانەوە 171.6 ک، -101.5 °س، -150.7 °ف
قۆناغی کوڵان 239.11 ک، -34.04 °س، -29.27 °ف
النقطة الحرجة 416.9 ک، 7.991 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە (Cl2) 6.406 کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر (Cl2) 20.41 کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية (25 °س) (Cl2)
33.949 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ) 1 10 100 1 کیلۆ 10 کیلۆ 100 کیلۆ
لە T (کێلڤن) 128 139 153 170 197 239
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة 7, 6, 5, 4, 3, 2, 1, -1
(strongly acidic oxide)
کارۆ سالیبێتی 3.16 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندن یەکەم: 1251.2 کیلۆجول•مۆڵ−1
دووەم: 2298 کیلۆجول•مۆڵ−1
سێیەم: 3822 کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی 102±4 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز 175 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵی orthorhombic
باری موگناتیسی دایا موگناتیس[٢]
بەرگری کارەبایی > 10 أوم•متر (20 °س)
گەیاندنی گەرمی 8.9×10−٣  واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
خێرایی دەنگ (gas, 0 °C) 206 مەتر/چرکە
ژمارەی تۆمارکردن 7782-50-5
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای کلۆر
ھاوتاکان بوونی لە سروشت نیوە تەمەن جۆری تیشک ھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت) بەرھەمی تیشک
35Cl 75.77% 35Cl هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 18 نیوترۆن
36Cl trace 3.01×105 y β 0.709 36Ar
ε - 36S
37Cl 24.23% 37Cl هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 20 نیوترۆن

گازی کلۆر کە رەنگی سەوزێکی زەرد باوە ، چڕیەکەی کەمترە لە چڕی ھەوا ، بۆنێکی ناخۆشی ھەیە ، ھەروەھا ژەھراوییە ، کارایەکی ئۆکسیدێنی بەھێزە ، وەک سپی کەرەوەیەک(بەتایبەتی بۆ کوتاڵ)بەکاردێت ، ھەروەھا وەک پاککەرەوەیەک بەکاردێت بۆ لەناو بردنی میکرۆب.

سیفەتەکانی کلۆر:

توخمی کلۆر ، گازێکی سەوزی زەردباوە ، ھێماکەی(Cl2) ، یەکێکە لە ھالۆجینەکان ، لە پێکھاتەی خوێی چێشت بەشدارە ، بەرھەم ھێنانی کلۆر بە ڕێگای ئۆکسیدێن یان شیکردنەوەی کارەبایی دەبێت ، کلۆر لەگەڵ گشت توخمەکانی تر بە خێرایی کار لێک دەکات . لە پلەی(10oC)دەتوانرێت(3.1Lt)کلۆر لە یەک لیتر ئاو بتاوێتەوە . لە پلەی(30oC)دەتوانرێت(1.77Lt)کلۆر لە یەک لیتر ئاو بتاوێتەوە.

بەکار ھێنانەکانی کلۆر:

یەکێکە لەو مادە کیمیاوییە گرنگانە کەلە پاککردنەوەی ئاو بەکاردێت بۆ لەناوبردنی میکرۆب ، سپی کردنەوەی کوتاڵ ، بەرھەم ھێنانی گازی خەردەل ، ھەروەھا کلۆر بەکار دێت لە پیشەسازی و بەرھەم ھێنانی زۆربەی ئەو بەروبومانەی کە ڕۆژانە بەکاردێن :-

-)بەکار دێت (وەک ترش)بۆ لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریا لە ئاوی خواردنەوەو حەوزی مەلەکردن سەرچاوەکانی تری بچوکی ئاو. -)بەکاردێت لە بەرھەمھێنانی ھەریەک لە پەڕو پەرتووک ، پاکژکەرەوە ، کوتاڵ ، ڕەنگ ، پیشەسازی خواردن ، لەناو بەری مێروە زیان بەخشەکان ، بەرھەمەکانی نەوت ، پلاستیک ، کوتاڵ ، پزیشکی ، توێنەرەکان و زۆرشتی تر. -)زۆر بەکاردێ لە کیمیای ئۆرگانی وەک ئۆکسێنەر ، ھەروەھا کلۆر بەئاسانی شوێنی ھایدرۆجین دەگرێتەوە لە ماددە ئۆرگانییەکان(وەک بەرھەمھێنانی پلاستیک). -)لە بەرھەم ھێنانی ھەر یەکە لە چوارەم کلۆراتی کلۆرۆفۆرم ، چوارەم کلۆریدی کاربۆن و بەرھەمھێنانی بڕۆم بەکار دێت. مێژووی کلۆر:

کلۆر وشەیەکی گریکییە بە مانای سەوزی زەردباو ، لە ساڵی(١٧٧٤)لە لایەن زانا کارل ویلیەم شیلی دۆزرایەوە ، بەڵام بەھەڵە وازانرا کە ئۆکسجینی تێدایە ، بەڵام لە ساڵی (١٨١٠)ز زانا ھمفری دایڤی سەلماندی کە توخمێکی سەربەخۆیەو ناوی نا کلۆر.

بوونی کلۆر لە سروشتدا:

کلۆر لە سروشتدا تەنھا لە شێوەی ئایۆنی کلۆردا ھەیە ، بڕێکی زۆر لە کلۆریدات لە خوێی تواوە لە دەریاو زەریاکاندا ھەیە ، نزیکەی(١٫٩٪)بارستایی ئاوی دەریا بریتیە لە ئاێۆنی کلۆرید ، ئەم بڕەش زیاد دەبێ لە دەریای مردوو وە لە گۆمی ئاوە سوێرەکان. زۆربەی کلۆریداتەکان لە ئاودا دەتوێنەوە ، لەبەر ئەوە کلۆریداتی رەق تەنھا لە شوێنە وشکەکاندا ھەیە یان لەقووڵایی زەوی . کلۆریدی سۆدیۆم(ھالایت) ، کلۆریدی پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، کلۆریدی پۆتاسیۆم مەنگەنیزی شەشەم ھایدرایت .

ئامادە کردنی کلۆر لەپشەسازیدا بەکرداری شیکردنەوەی کارەبایی کلۆریدی سۆدیۆمی تواوە و لەئاودا دەبێت ، کرداری ئەلکەلە لە گازی کلۆرو گازی ھایدرۆجین ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم وەبەرھەم دێ بەپێ ی ئەم ھاوکێشەیھ: 2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O ئاوێتەکانی کلۆر: ئاوێتەکانی کلۆر بریتیە لە کلۆرید ، ھیبۆکلۆریتات ، کلۆریتات ، بیر کلۆریدات ، کلۆر ئەمینات. ھاوتاکانی کلۆر:

کلۆر دوو ھاوتای سەرەکی و جێگیری ھەیە ، یەکەمیان بارستایی(٣٥) ، ئەوی تر بارستایی(٣٧)بە ڕێژەی( ١:٣ ) بەم شێوەیە بارستایی کلۆر دەبێتھ(٣٥٫٥) کلۆر (٩)ھاوتای ھەیە کە بارستایییەکانی لە نێوان (٣٢ تا ٤٠) دەبێ ، تەنھا سێ دانە لەمانە بە سروشتی ھەن بەڕێژەی (%٧٥٫٧٧) بۆ (Cl-35) وە (%٢٤٫٢٣) بۆ (Cl-37) وە بە ڕێژەیەکی زۆر بچووک بۆ(Cl-36) کە چاڵاکی تیشکی تێدا بەدی دەکرێ ، کە لە ئەنجامی تێکشکانی ئەرگۆن-٣٦ بەھۆی پرۆتۆنەکانی تیشکی گەردونی دروست دەبێ لە چینەکانی سەرەوەی بەرگی ھەوایی کەچی لە بەرگی ھەوایی خوارەوە (Cl-36) دروست دەبێ بە زیاد بوونی یەک نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یەک میۆن بۆ (Ca-40). لە ئەنجامی تیشک دانەوە (Cl-36) دەگۆرێ بۆ ھەریەک لە (S-36) و(Ar-36) کە نیوە تەمەنیان دەگاتھ(٣٠٨٠٠٠)ساڵ ، لەبەر ئەوە لە دیارکردنی تەمەنی جێۆلۆجی بەکار دێت لھ(٦٠٠٠٠) تا یەک ملیۆن ساڵ . بڕێکی زۆر لە (Cl-36) دروست بوو لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی ئەتۆمی (کە لە ئەنجامی چەکێکی ئەتۆمی بەکار ھاتوو لە ساڵانی (١٩٥٢–١٩٥٨ )) بەر ئاوی دەریاکان .

خۆپا راستن :

گازی کلۆرکاردەکاتە سەر کۆئەندامی ھەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵ و بە تەمەنەکان وە لە دۆخی شلی دا دەبێتە ھۆی سوتانی پێست. ھەستی پێ دەکرێ ئەگەر بەرێژەی ٣٫٥لە یەک ملیۆن بێ ، ئەگەر رێژەکەی ١٠٠٠ لە یەک ملیۆن بێ مەترسیدار دەبێ ، وەک چەکێکی کیمیایی لە شەری دووەمی جیھانی بەکارھات ، لەبەر ئەوە دەبێ ڕێژەی لە ٠٫٥ لە یەک ملیۆن تێپەر نەکات (بۆ کرێکار کە رۆژانە ھەشت کاتژمێر کار بکات ، نزیکەی چل کاتژمێر لە ھەفتەیەکدا)گازی کلۆر ژەھراویتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ ئامۆنیا یان پاککەرەوەکان تێکەڵ بکرێ،کە تێکەڵە گازێک لە کلۆر، کلۆرامین ، سێیەم کلۆریدی نایترۆجین . لەبەر ئەوە دەبێت دوورکەوین لەم تێکەڵە .

ئامادەکردن و جیاکردنەوە ی گازی کلۆر:

گازی کلۆر جیا دەکرێتەوە بە شیکردنەوەی کارەبایی گیراوە کلۆیدی سۆدیۆم ، گیراوەی ئاوی سوێر بە سێ ڕێگای پیشەسازی :-

١-شیکردنەوەی کارەبا یی بە رێگەی خانەی جیوەیی:

یەکەمین ڕێگەیە کە بەکار ھاتوە بۆ بەرھەم ھێنانی کلۆر لە پیشەسازی کە ئەنۆد لە تیتانیۆم دروست کراوە لە سەر کاسۆدی جیوە و گیراوەی کاۆریدی سۆدیۆم لە نێوانیان ، کاتی تێپەر بوونی کارەبا ، گازی کلۆر پەیدا دەبێ لە ئانۆد لە ھەمان کاتدا سۆدێۆم دەتوێتەوە لە جیوە و دەنیشێ ، ئەم نیشتەنییە دووبارە لەگەڵ ئاو کارلێک دەکات بۆ جیاکردنەوەی جیوە ، گازی ھایدرۆجین دروست دەبێ لەگەڵ ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم کە ھەردوکیان بەکار دێن لە پیشەسازیدا . ئەم ڕێگەیە پێوویستی بە بڕێکی زۆر وزە ھەیە ، ھەروەھا مەترسی بڵاوبوونەوەی جیوەش ھەیە .

٢- شی کردنەوەی کارەبا یی جیاکەرەوھ:

بە بەکارھێنانی جیاکەرەوەیەکی بەردی ئاوریشمی وەک نیشتوو لەسەر کاسۆد کە لە ئاسن دروست کراوە بۆ ئەوەی نەھێلێ کلۆری دروست بوو لە ئەنۆد دووبارە یەک بگرێ لەگەڵ ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم لەسەر کاسۆد . ئەم ڕێگەیە پێویستی بە بڕێکی کەمتر وزە ھەیە ، بەڵام ڕێژەی ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم کەمەو سوودی لێ وەرناگیرێ.

٣- شیکردنەوەی کارەبایی پەردەیی:

خانەی شیکردنەوەی کارەبایی دەکرێت بە دوو بەشەوە بەھۆی پەردەیەک کە وەک ئاڵوگۆڕی ئایۆنی کاردەکات ، گیراوەی کلۆریدی سۆدیۆم لە بەشی ئانۆد دادەنرێ ، کەچی لە بەشی کاسۆد ئاوی دڵۆپێنراو دادەنرێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chlorine, Gas Encyclopaedia, Air Liquide
  2. ^ Magnetic susceptibility of the elements and inorganic compounds, in RubberBible86th