کلکداری ھاڵی

کلکدارێکی کورتخول

کلکداری ھاڵی (بە ئینگلیزی: Halley's Comet) بەفەرمی پێی دەڵێن ١پی/ھاڵی (بە ئینگلیزی: 1P/Halley) کلکدارێکی کورتخولە کە ھەر ٧٥–٧٩ ساڵ جارێک لە زەوییەوە دەبینرێت.[١] ھاڵی تاکە کلکداری کورتخولی ناسراوە کە ڕێکوپێکانە بە چاوی پەتی لە زەوییەوە دەبینرێت، و بەم شێوەیە تاکە کلکداری چاوی پەتییە کە دەشێت دووجار لە تەمەنی مرۆڤێکدا دەربکەوێت.[٢] دوایین جار لە ١٩٨٦ لە بەشەکانی ناوەوەی سیستمی خۆری دەرکەوتووە و جارێکی تر لە ناوەڕاستی ٢٠٦١دا دەردەکەوێتەوە.

کلکداری ھاڵی
ناونراوە لەدوایئێدمۆند ھاڵی
زانا
کاتی دۆزینەوە٤٦٦ BCE
Parent astronomical bodyخۆر
Epoch٢ی کانوونی دووەم ١٩٦٨

گەڕانەوە خولییەکانی ھاڵی بۆ سیستمی خۆریی ناوەکی لە لایەن ئەستێرەناسانی جیھانەوە لە لانیکەم ٢٤٠ پێشزایینەوە چاودێری و تۆمار کراوە. بەڵام لە ١٧٠٥ ئەستێرەناسی ئینگلیز ئێدمۆند ھاڵی لەوە تێ گەیشت کە ئەم دەرکەوتنانە دووبارە دەرکەوتنەوەی ھەمان کلکدارن. لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوەیەدا، کلکدارەکە بە ناوی ھاڵییەوە ناو نراوە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "IAU Minor Planet Center". www.minorplanetcenter.net. Retrieved 2023-06-15.
  2. ^ "Comets, awesome celestial objects". www.astronomytoday.com. Retrieved 2023-06-15. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Halley, Edmund (1705). A synopsis of the astronomy of comets. Oxford: John Senex. Retrieved 16 June 2020 – via Internet Archive.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری