نیووایز یاخوود C/2020 F3 (NEOWISE) (بە ئینگلیزی: C/2020 F3 (NEOWISE یان Comet NEOWISE) کلکدارێکی خوولاوەیە زانایان تانیان ئاشکرای بکەن لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕێگای تەلیسکۆبی (NEOWISE)ی بۆشایی، ئەو کلکدارە بە نێزیکەیی ٢ باڵانسی گەردوونی لە ئەستێرەی خۆر دوورە ٣٠٠ میلیۆن کیلۆمەتر، ھەروەھا بە نزیکەی ١٫٧ باڵانسی گەردوونی لە ھەسارەی زەوی دوورە (٢٥٠) میلیۆن کیلۆمەتر، ئەو کلکدارە لە سەرەتایی مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ئاسمانی زەوی بەدیار کەت و لە ١٠ی تەممووز پڕشنگدارییەکەی زیاتر بوو، کلکدارەکە لە بەرەبەیاندا بەدیار ئەکەوی.

مێژوو دەستکاری

ئەو کلکدارە دیتراوە لەلایەن دەستەیەکی بەڕێوەبردنی تەلیسکۆبی نیووایز لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠، یەکەمجار وەک تەنێک نەناسراو باسی لێوەکرا و دواتر و پاشی ٣ ڕۆژ وەک کلکدارێکی قەشەنگ ناسێندرا، پاشان لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ ناویلێنرا (نیووایز)، کلکدارەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ گەیشتە نێزیکترین خاڵ لەگەڵ ئەستێرەی خۆر کە ٤٢ میلیۆن کیلۆمەتر دووربوو، ھەروەھا لە ٢٣ی تەممووز دەگاتە نێزیکترین خاڵ لەگەڵ ھەسارەی زەوی کە ١٠٣ میلیۆن کیلۆمەترە، خوولانەوەی ئەو کلکدارە لە نێوانی ٤٥٠٠ ساڵ ھەتا ٦٨٠٠ ساڵ دایە، واتا لەو کاتەدا جارەک خوول لە دەوری ئەستێرەی خۆر دەکا.

پڕشنگداربوون دەستکاری

لە سەرەتایییەکانی مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ کلکدارەکە پڕشنگدارییەکەی زۆرتر بوو و ھاوکات لەگەڵ گۆڕانی کاتی خۆرھەڵاتن کلکدارەکە لە ئاسمانی زەوی بە جوانی دەبیندرا لە بەرەبەیاندا، لە پاشی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ قەشەنگی و پڕشنگداری کلکدارەکە زیاتر بوو و ھەتا ٢٣ی تەممووز چاوەروان دەکرێ ھێشتا پڕشنگدارتربی ھەروەھا چاوەڕواندەکرێ لە کۆتایی مانگی تەمموزیشدا لە ئاسمانی زەویدا نەمینێ.

سەرچاوەکان دەستکاری