کتکەسمۆرەی کلک ڕەش (Cynomys ludovicianusکرتێنەرێکە لە خانەوادەی سمۆرەییەکان کە لە دەشتە مەزنەکانی ئەمەریکای باکوور لە سنووری ئەمەریکا و کاناداوە ھەتا سنووری نێوان ئەمەریکا و مێکزیک دەژیەن. ئەم ئاژەڵانە بە پێچەوانەی کتکەسمۆرەکانی دیکە زستانەخەو ناکەن. لە نیوەی زستان دا دەتوانی ئەم جۆرە سمۆرانە لە سەر زەوی ببینیت. ئەو جۆرەی کە دەیگێڕنەوە لە ڕابردوو دا لە ویلایەتی تێگزاس کتکەسمۆرەی کلک ڕەش شاری خۆی ھەبووە لە ناوچەیەک بە ڕووبەری 64000 کیلۆمتری دووجا ژیاون وە ژمارەیان 400 میلیۆن دانە بووە. پێش تێکدانی زاگەیان، ئەم جۆرە کتکەسمۆرە لەوانە زۆرترین جۆر لە ناوەندی ئەمەریکای باکوور بووبێت. ئەم جۆرە یەکێک لەو دوو جۆرە بووە کە لە گۆڤارەکان و یاداشتەکانی گەشتی زانستی لێویس و کلارک دا ناوبراون.

کتکەسمۆرەی کلک ڕەش
At Wichita Mountains Wildlife Refuge
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Family:
Binomial name
Cynomys ludovicianus
(Ord, 1815)
Cynomys ludovicianus range[٢]

چۆنێتی ڕوواڵەت دەستکاری

ڕەنگی کتکەسمۆرەی کلک ڕەش بە گشتی قاوەیی مەیلەو زەردە، وە ڕەنگی ژێر زگیان کاڵترە. خاڵێکی ڕەش لە سەر نووکی کلکی ئەوان دایە، وە ھەر لەبەر ئەمەیە کە پێیان دەگوترێت کلک ڕەش. کێشی کتکەسمۆرەی کلک ڕەشی پێگەیشتوو لە نێوان 680 گرام تا 1.361 کیلۆگرام دایە وە ئاساییانە نێرەکان لە مێکان قورسترن. درێژی جەستەیان لە 14 تا 17 ئینچە، و درێژی کلکی ئەوان 3 تا 4 ئینچ دەبێت. ئەم ئاژەڵانە گوێچکەیان بچووکە، بەڵام زۆر تێژبیسن، وە ھەروەھا چاوی ئەوان بچووک و ڕەشە بەڵام تێژبینە.

لە دیلی دا دەستکاری

Black-tailed prairie dogs were the most common prairie dog species collected in the wild for sale as exotic pets, until this trade was banned in 2003. Prairie dogs in captivity at the time of the ban are allowed to be possessed under a grandfather clause, but no more may be caught, traded, or sold, and transport is only permitted to and from a veterinarian under proper quarantine procedures. The ban was officially lifted on September 8, 2008.[٣]

پیشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Linzey, A. V. & NatureServe (Reichel, J. D., Hammerson, G., Cannings, S. & Wallace, R.) (2008). Cynomys ludovicianus. In: IUCN 2008. IUCN Red List of Threatened Species. Downloaded on 6 January 2009.
  2. ^ IUCN (International Union for Conservation of Nature) 2008. Cynomys ludovicianus. In: IUCN 2014. The IUCN Red List of Threatened Species. Version 2014.3
    http://www.iucnredlist.org. Downloaded on 29 January 2015.
  3. ^ "Federal Register: Control of Communicable Diseases; Restrictions on African Rodents, Prairie Dogs, and Certain Other Animals" (PDF). Archived from the original (PDF) on 25ی Februaryی 2012. Retrieved 26ی Julyی 2009. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری