کانی بڵ کانییەکی سروشتییە لە نزیکیی گوندی ھەجیج کە لە کێوەکانی شاھۆوە سەرچاوە دەگرێ و یەکێ لە پڕئاوترین کانییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.[١] کانی بڵ لە چرکەیەکدا سێ تا چوارھەزار لیتر ئاوی ھەیە و دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی دوو ملوێن کەس دابین بکات.[٢] ئەم کانییە بۆ خەڵکی ناوچەی ھەورامان گرنگایەتییەکی تایبەتی ھەیە و بە گوێرەی تاقی کردنەوە زانستییەکان، خاوەنی یەکێ لە پاکترین ئاوەکانی جیھانە،[١] ئەو چەمەی کە لە ئاوی کانی بڵ دروست دەبێ درێژایی ١٥ مەترە و بە کورتترین چەمی عالەم لە قەڵەم دەدرێ[١] و دەڕژێتە ناو ڕووباری سیروان کە یەکێ لە پڕئاوترین چەمەکانی کوردستانە. بەرزایی کانی بڵ لە دەریا ئازادەکانەوە نزیکی ٧٨٠ مەترە، واتە یەکێ لە نزمترین شوێنەکانی ناوچەی ھەورامانە.

دەروازەکەی کانی بڵ
گەشتنەوەی ئاوەکەی کانی بڵ و سیروان بە یەکتر

ناو دەستکاری

ناوی کانی بڵ لەوانەیە لە ناوی خودای ئاوی بابلییەکانەوە وەرگیرابێت کە ئەویش نێوی بڵ بووە.[٣]

گرنگی مێژوویی و کلتووری دەستکاری

جگە لە گرنگیی سروشتیی کانی بڵ کە ساڵانە نزیکی ١٥٠ میلیۆن مەتری چوارگۆشە ئاوی پاک دەداتە دەرەوە و ھەروەھا گرنگیی تووریستی، ئەم کانییە لە بواری مێژوویی و کلتوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە. نزیک بوونی کانی بڵ لە گوندی ھەجیج و مەزاری کۆسەی ھەجیج بوە بەھۆی ئەوە کە ئەم کانییە گرنگییەکی تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان ببێت و ئەوانەی کە سەردانی کۆسەی ھەجیج دەکەن سەردانی کانی بڵیش بکەن. ئەم کانییە مێژووییە بەھۆی ئاوگیریی بەنداوی داریانەوە کەوتوەتە مەترسییەوە و شارەزایان دەڵێن بە ئاوگیریی ئەو بەنداوە سەرچاوەی کانی بڵ تا سەد مەتر دەچێتە ژێر ئاوەوە.[٤] ئەو بەنداوە ھەروھا کۆمەڵێک گوند و شوێنی مێژوویی وەکوو گوندی ھەجیج دەباتە ژێر ئاوەوە.

مەترسیی تیاچوونی کانی بڵ دەستکاری

کانی بڵ لە ئەنجامی بەستنی بەنداوی داریان دەخرێتە ژێر ئاو و نوقم دەبێت. لە ئێستادا پڕۆژەی بەندئاوی داریان لە قۆناغە کۆتاییەکانیدایە و ژمارەیەکی زۆر ھەڵسووڕاونی کۆمەڵایەتی و پارێزەرانی ژینگە و بەرپرسانی ناوچە داوای ڕاگرتنی ئاوگیری بەنداوەکە و ڕزگار کردنی ئەم کانییە بەنرخە دەکەن.[١][٤] ژینگەپارێزانی کوردستان ھەوڵی زۆریان بۆ پاراستینی ئەم کانییە داوە. ھەرچەند کۆمپانیایەک دەیھەوێ بە بەستنی چاوانەی کانییەکە بە کۆنکریت و گوێزانەوەی ئاوی بڵ بە لوولە بۆ شوێنێکی دیکە ئاوی کانی بڵ بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام زانایان دەڵێن کە ئەم کارە ناتوانێ ئاوەکەی بڵ ڕزگار بکات و ئاوی بەنداوەکە لە ڕێگەی بەردە ئاھەکی و کارستییەکانەوە لەگەڵ ئاوی کانییەکە تێکەڵ دەبێ و ھیچ کەڵکێکی نییە.[٥] یەکێک لە ئەو زیانە گرنگانەی کە بە شوێن تیاچوونی کانی بڵەوەیە، تیاچوونی غارێکی ئاویی درێژ و نایابە کە لە پشت کانییەکەوەیە.[٦]

ھەڵمەتەکانی پاراستنی کانی بڵ دەستکاری

کەمپەینێکی تایبەت بۆ پاراستنی کانی بڵ بە سەرپەرستیی دوکتۆر سەید موختار ھاشمی دروست بوە و ئەو کەمپینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لاپەڕەیەکیان بە مەبەستی بەرگری لەو کانییە دروست کردوە.[٧] جگە لەمە ھەندێک کاری گرنگی دیکە کراون و ھاواری پاراستنی کانی بڵ گەشتوەتە گوێی پایەبەرزترین بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو پارێزگاری پارێزگای کوردستان وەزیری ژینگە و وەزیری وزەی ئێران.[٢] تەنانەت ژمارەیەک لە پەرلەمانتار کوردەکانی ئێران داوای پاراستنی ئەو کانییەیان کرد.[٨] کەمپێنی پاراستنی کانی بڵ ھەروەھا لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٤دا مەراسمێکی فەرھەنگیی بە ناوی ناڵەی دەف و ھاژەی بڵ لە پاڵ کانی بڵدا بە ڕێوە برد کە بریتی بوو لە کۆڕی زیکر و دەف بە مەبەستی پیشان دانی پاڵپشتی بۆ ئەو کانییە، کە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکە بەشدارییان تێدا کرد.[٩][١٠][١١] جگە لەمانە ھەندێک لە خەڵکی شارەکانی کوردستان و کەسایەتییەکان تۆمارگەلێکی درێژیان بۆ پاراستنی ئەو کانییە واژوو کردوە.[١٢][١٣]

دۆزینەوەی ئەشکەوتەکە دەستکاری

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ئەشکەوتێکی ئاوی لە پاڵ کانی بڵدا دۆزرایەوە کە دەوترێ درێژایی زۆر لە ئەشکەوتی قوڕە قەڵا زیاترە.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ "ڕووداو؛ کانی بڵ تووشی قەیران دەبێ". Archived from the original on 26ی Augustی 2014. Retrieved 21ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا "کوردپرێس". Archived from the original on 26ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  3. ^ ": صدا و سیمای مرکز کردستان". Archived from the original on 26ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "ڕووداو؛ داھاتی کانی بڵ لە نەوتی کەرکووک زیاترە". Archived from the original on 16ی Augustی 2014. Retrieved 21ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ ": خبرآنلاین:توقف سد تنھا راھ نجات چشمە بل". Archived from the original on 26ی Augustی 2014. Retrieved 24ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ http://www.farheekhtegan.ir/newspaper/BlockPrint/24213[بەستەری مردوو]
  7. ^ "کەمپینی پاراستنی کانی بڵ لە فەیسبوک".
  8. ^ "ڕووداو؛ پەرلەمانتارانی کورد داوای پاراستنی کانی بڵ دەکەن". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 21ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  9. ^ "چیا؛ ناڵەی دەف و ھاژەی بڵ". Archived from the original on 23ی Augustی 2014. Retrieved 22ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "کوردپرێس: مراسم ناڵەی دەف و ھاژەی بڵ".[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  11. ^ "یارمەتی خواستن لە ناڵەی دەف بۆ ھاژەی بڵ". Archived from the original on 26ی Augustی 2014. Retrieved 22ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "چیا؛ ھەوڵەکان بۆ نەجاتی بڵ درێژەی ھەیە". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 3ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ "ھەواڵی میھر؛ ھەوڵەکان بۆ نەجاتی بڵ درێژەی ھەیە".
  14. ^ "= ئیسنا: ئەشکەوتێک لە کانی بڵ دەدۆزرێتەوە".[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

پۆتانەکان: 35°10′05″N 46°21′00″E / 35.16806°N 46.35000°E / 35.16806; 46.35000