کار یان ئیش (بە ئینگلیزی: Work) گواستنەوەی وزەیە لە تەنێکەوە بە بەکارھێنانی ھێزێک تەنەکە بجوڵێنێت بە ئاڕاستەی ھێزەکەوە. یەکەی کار لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان یان SI بریتییە لە نیوتۆن لێکدانی مەتر، یان جوول joule (کورتدەکرێتەوە بە: J). وشەی کار یەکەم جار لەلایەن ماتماتیکزانی فەڕانسەوی گاسپارد-گوستاڤ کۆریۆلیس (بە فەڕانسەوی Gaspard-Gustave Coriolis) لە ساڵی ١٨٣٠ زایینی بەکار ھات.[١][٢]

یاسا دەستکاری

کار ھێندێکی ژمارەیییە و بەندە لەسەر ھێز و لادان بە زمانی بیرکاری بەم شێوە دەریدەبڕن:

 

لێرەدا،  ، بڕی ھێز،   لادان و   گۆشەی نێوان ھێزەکە و ئاڕاستەی لادانەکەیە.

پەیوەندی کار-جووڵە وزە دەستکاری

کاری گشتی بەڕێکراو لەسەر تەنێکی دیاریکراو یەکسانە بە گۆڕان لە جووڵە وزەی ئەو تەنەدا. بە زمانی بیرکاری:

 

لێرەدا   بارستەی تەنەکە و   بریتییە لە خێرایی. [٣]

چ کاتێ ئیش بەڕێ دەکرێت؟ دەستکاری

  1. ئەگەر تەنەکە نەجولا ئەوا تۆ ئیشت نەکردووە.
  2. ئەگەر تەنەکە جولا بەلام بەھەمان ئاراستەی ھێزەکە نەبوو ئەوا تۆ ئیشت نەکردووە.
  3. ئەگەر تەنەکە جولا و بەھەمان ئاراستەی تەنەکەش بوو ئەوا تۆ ئیشت کردووە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Jammer, Max (1957). Concepts of Force. Dover Publications, Inc. ISBN 0-486-40689-X.
  2. ^ Sur une nouvelle dénomination et sur une nouvelle unité à introduire dans la dynamique, Académie des sciences, August 1826
  3. ^ Andrew Pytel, Jaan Kiusalaas (2010). Engineering Mechanics: Dynamics - SI Version, Volume 2 (3rd ed.). Cengage Learning,. p. 654. ISBN 9780495295631.{{cite book}}: CS1 maint: extra punctuation (link)