کاریگەریی سترایسەند

کاریگەریی سترایسەند بریتیە لە دیاردەیەک کە تیایدا هەوڵی لابردن، شاردنەوە یان سانسۆرکردنی پارچە زانیاریەک وا ئەکات کە ئەنجامێکی نەخوازراوی هەبێت و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بە بەربڵاوی، زۆرجار ئەمە لە ئینتەرنێت ئاسانترە. نمونەیەکە لە کاردانەوەی سایکۆلۆجی، کاتێ خەڵک زانیان زانیاریەکیان لێ ئەشاردرێتەوە، زیاتر ئەبزوێن بۆ ئەوەی بزانن ئەو زانیاریە چیە و بڵاوی بکەنەوە. کاریگەری سترایزەند نزیکە لەوەی لە ناو کورداندا باوە بە وتەیەکی عەرەبی "کل ممنوع مرغوب" واتە ئەوەی یاساغ بکرێ زیاتر ئەخوازرێ.

وێنەی خانوەکەی سترایزەند لە مالیبوو کە بوە هۆی ناونانی کاریگەریەکە

کاریگەریەکە ناونراوە بە سترایسەند چونکە باربرا سترایسەند، لە ٢٠٠٣دا هەوڵیدا وێنەی ماڵەکەی لە مالیبوو، کالیفۆرنیا هەیەتی سانسۆری بکات کەچی زیاتر ویستی لەسەر دروستکرد.