ڤلادیمیر شمیتسێر
ڤلادیمیر شمیسێر(لەدایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٧٣)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری چیکییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری کردووە. سەرەتای یارییەکانی لە یانەی سلاڤیا پراگ دەستیپێکرد، کە تاکە یانەی چیکی بوو کە یاریی بۆ کردبێت. لە ساڵی ١٩٩٩ شمیسێر ڕووی لە ئینگلتەرا کرد و لەوێ یاری بۆ لیڤەرپوول کرد و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا. باشترین گۆڵی خۆی لەگەڵ یانەکە لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٥ بوو بەرامبەر میلان.[١]کاتیک لە دوورەوە بە ئاراستەی گۆڵ شوتی کرد و گۆڵی تۆمارکرد. ھەروەھا لە لیڤەرپوول نازناوی یۆروپالیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و ھەروەھا سیانەی ئینگلتەرا لە ساڵی ٢٠٠١ و ھەروەھا جامی خولی ٢٠٠٣ بەدەستھێنا.ھەروەھا بە شێوەیەکی دیار یاری بۆ یانەی لێنسی فەرەنسی کردووە کە نازناوی خولی نایابی فەرەنسی لەگەڵدا بەدەستھێناوە.لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، شمیسەر جارێک بۆ ھەڵبژاردەی چیکۆسلۆڤاکیا و ٨٠ جار بۆ کۆماری چیک یاری کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری جامی کیشوەرەکانی فیفای کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٩ بەیەکجاری وازی لە یاریی کردن ھێنا.[٣]
ڤلادیمیر شمیتسێر | |
---|---|
بە چێکی: Vladimír Šmicer | |
لەدایکبوون | Děčín، کۆماری چیک | ٢٤ی ئایاری ١٩٧٣
وڵاتی وەرزش | چێکۆسلۆڤاکیا، کۆماری چیک |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی چیکی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٢ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | UEFA Euro 2004، UEFA Euro 1996، UEFA Euro 2000 |
خول | پرێمیەرلیگ |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Vladimir Smicer - UEFA Champions League Final 2005 - Liverpool FC". Sporting Heroes. Retrieved 2023-06-22.
- ^ Kruger, Keegan. "The FIFA Confederations Cup's All-Time Leading Goalscorers". Soccer Laduma (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-22.
- ^ "Vladimir Smicer - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-22.
بەستەری دەرەکی دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤلادیمیر شمیتسێر تێدایە. |