ڤاین خزمەتگوزارییەکی تۆڕی ڤیدیۆیی ئینتەرنێتە کە بەکارھێنەرانی دەتوانن کلیپێکی ڤیدیۆیەکی شەش چرکەیی ھاوبەشی پێبکەن لەناوی. لە حوزەیرانی ٢٠١٢ دامەزراوە، وە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ تویتەر کڕیویەتی.

210x210پیکسڵ[بەستەری مردوو]
210x210پیکسڵ[بەستەری مردوو]

پلاتفۆرمەکە تیایدا دەتوانرا ڤیدیۆی لەناو بڵاو بکرێتەوە و ھاوبەشی پێ بکرێت بۆ تۆڕەکانی تری وەک فەیسبووک.

تۆڕەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاک.[١] لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، تویتەر ڕایگەیاند کەوا بەرزکردنەوە ناچالاک دەکات لەسەری، بەڵام داگرتن و سەیرکردنی ڤیدیۆکان بەردەوامی دەبێت.[٢][٣]

لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، تویتەر خزمەتگووزاری ئەرشیڤکردنی ڤیدیۆکانی چالاک کرد، کە ڕێگەی دەدا ڤیدیۆ کۆن و ئەرشیڤکراوەکانی پێشوو سەیربکرێنەوە، و لە ٢٠١٩ ئەم خزمەتگوزارییە لەکار کەوت.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Craig Smith. "25 Amazing Vine Statistics". DMR. Retrieved 2017-02-19. ١٩ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Foxx, Chris (October 27, 2016). "Twitter axes Vine video service". BBC News. Retrieved October 27, 2016.
  3. ^ "Important News About Vine". Medium.com. Retrieved October 27, 2016.
  4. ^ "Vine FAQs". Retrieved May 13, 2020. ٦ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری