(ژێدەرکراوە Open source)

پێناسە دەستکاری

مەبەست لە ژێدەرکراوە open source (یاخود سەرچاوەی کراوە) ئەو نەرمەکاڵایانەیە کە سەرچاوەکانی سەربەستن و لەژێر مۆڵەتێکی پێناسکراودا دەتوانرێت پەرەیان پێبدرێت.


مێژوو دەستکاری

دۆزی ژێدەرکراوە و سەربەست کردنی سەرچاوەکان لە پێش دروستبوونی کۆمپیوتەرەوە بوونی ھەبووە. ھاوبەشی کردنی سەرچاوەکان و تێکەڵ کردنیان کردەیەک بووە لە بواری زانستیدا لە مێژەوە بوونی ھەیە.


دەستپێشخەری ژێدەرکراوە Open Source Initiative دەستکاری

ڕێکخراوێکی خۆبەخشانەیە، ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، کاری فێرکردن، ناساندن و بانگھێشتکردنی بۆ ژێدەرکراوە و ڕێکخستنی کۆمەڵە دروستکراوەکانی تایبەت بەژێدەرکراوە لە ئەستۆ گرتووە. یەکێک لە کارەگرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە پێناسکردن و دانانی ڕێگەچارەی باشە بۆ برەودانی ژێدەرکراوە، ھەروەھا ڕێپێدانی کاری بازرگانی و دروستکردنی پردی دڵنیایی نێوان بەکارھێنەران و پەرەپێدەران و حکومەتەکان.


بەستەری دەرەکی دەستکاری


سەرچاوە دەستکاری

کۆمەڵەی ژێدەرکراوەی کورد / ژێدەرکراوە سەرچاوە کراوە