ژان دارک (بە فەڕەنسی: Jeanne d'Arc، یان خاتوونی ئۆرلیان (بە فەڕەنسی: La Pucelle d'Orléans)؛ ١٤١٢ – ٣٠ی ئایاری ١٤٣١) کەسایەتییەکی پیرۆزە لە مێژووی فەڕەنسادا، وەک بەرگریکاری نەتەوەی فەڕەنسی دەناسرێت، بەھۆی ڕۆڵی لە گەمارۆدانی ناوچەی ئۆرلیان و سوور بوونی لەسەر تاج لەسەرنانی چارڵزی حەوتەمی فەڕەنسا لە کاتی جەنگی سەد ساڵەدا. بووە سەرکردەیەکی سەربازی کە وەک ڕزگارکەرێکی فەڕەنسا دەبینرا.[١][٢]

ژان دارک

Jeanne d'Arc
لەدایکبوون١٤١٢ی زایینی
مەرگ٣٠ی ئایاری ١٤٣١ (١٩ ساڵ ژیاوە)
نۆرماندی (ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی شانشینی ئینگلتەرا بوو)

ژان دارک، لە دەوروبەری ساڵی ١٤١٢ لە شاری دۆمرێمای فەڕەنسا لەدایکبووە، کچێکی چاو نەترس بووە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە جەنگی سەد ساڵەدا گێڕاوە.[٣] بە بانگەشەی ڕێنمایی خودایی، چارڵزی حەوتەمی ڕازی کرد کە ڕێگەی پێبدات سەرکردایەتی ھێزەکانی فەڕەنسا بکات دژی ئینگلیزەکان. ژان دارک یارمەتی ھەڵگرتنی گەمارۆی ئۆرلیانی دا لە ساڵی ١٤٢٩، وەک شایەتحاڵ لە ئاھەنگی تاج لەسەرنانی چارڵزی حەوتەم بەشدار بوو. دوای ئەوەی لەلایەن بۆرگۆندییەکانەوە گیرا و بە ئینگلیزەکان فرۆشرا و دواتر بەھۆی دژایەتیکردنی شانشینی ئینگلتەرا و جادووگەرییەوە دادگایی کرا. لە ساڵی ١٤٣١ لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە سێدارە درا. لە ساڵی ١٩٢٠ وەک کەسایەتییەکی پیرۆز ناوی خرایە مێژووەوە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "CATHOLIC ENCYCLOPEDIA: St. Joan of Arc". www.newadvent.org. Retrieved 2023-12-22.
  2. ^ "Who Was Joan of Arc? | National Catholic Register". www-ncregister-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-22.
  3. ^ "Heritage History | Story of Joan of Arc by Andrew Lang". www.heritage-history.com. Retrieved 2023-12-22.
  4. ^ "Joan of Arc - Death, Facts & Accomplishments". Biography (بە ئینگلیزی). 2021-05-06. Retrieved 2023-12-22.
  5. ^ "Joan of Arc: biography, characteristics and execution". https://humanidades.com/ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-22. {{cite web}}: External link in |website= (help)