ڕەوا مەجید

تاوانبارێکی سوێدی بە ڕەچەڵەک کورد

ڕەوا مەجید (١٢ی تەممووزی ١٩٨٦، ناسراو بە ڕێوییە کوردەکە (بە سوێدی: Kurdishska räven)، تاوانبارێکی سوێدییە لە ئۆپسالا گەورە بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دانیشتووی تورکیایە. گومانی لێدەکرێت سەرکردەی سەرەکی ڕێکخراوی تاوانکاریی سوێدی فۆکسترۆت بێت، کە پەیوەندی بە چەندین تەقەکردن و تەقینەوەوە ھەیە لە سوێد، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ستۆکھۆڵم و ئۆپسالا، کە زۆرجار لەلایەن منداڵانەوە ئەنجامدەدرێت. قوربانییەکان منداڵ و کەسوکاری تاوانبارانی ڕکابەر و ھاوڕێیانی پێشووی مەجید و ھەروەھا قوربانیی نەخوازراو بوون. لە ھەمان کاتدا لەگەڵ چەند باندێکی تاوانکاری دیکە و ئەندامانی پێشووی فۆکسترۆت لە ململانێدایە. ناوبراو لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ەوە بە تاوانی ماددە ھۆشبەرەکان و ئامادەکاری بۆ کوشتن لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا داواکراوە، ھەروەھا یەکێکە لە زۆرترین ئەو تاوانبارانەی کە داواکراون لە سوێد.[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦] [١]

ڕەوا مەجید
لەدایکبوون (١٩٨٦-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
تاوانبار بەدزی، قاچاخچێتی، تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەکان، accessory
پیشەتاوانبار

ژیان دەستکاری

دایک و باوکی مەجید خەڵکی باشووری کوردستانن، بەڵام لە ئێران لەدایکبووە، لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا لە عێراقەوە ھەڵھاتن بۆ سوێد. خێزانەکەی لە شاری ئۆپسالا لە سوێد نیشتەجێ بوون کاتێک لە تەمەنی یەک مانگیدا بوو.[٧][٨]

ڕاگواستن بۆ تورکیا دەستکاری

دوای ئەوەی ڕەوا مەجید سزایەکی درێژخایەنی بەسەردا سەپێنرا ئامۆزاکەی کوژرا. بەھۆی پەرەسەندنی ئەو مەترسییانەی کە مەجید تووشی بوو، لە ھاوینی ٢٠١٨دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوێدەوە ڕێگەی پێدرا سوێد بەجێبھێڵێت، سەرەڕای ئەوەی لەژێر چاودێریدا بوو، بەڵام لەو کاتەوە لە تورکیا نیشتەجێیە. ناوبراو توانی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی پرۆگرامی ڤیزەی زێڕینی تورکیاوە ڕەگەزنامەی تورکیا لە بەرامبەر وەبەرھێنان بکڕێت، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئینتەرپۆلەوە داواکراوبوو. و لە لایەن سوێدەوە داوای ڕادەستکردنەوەی ڕەوا مەجید لە تورکیا کراوە، بەڵام تورکیا پێداگرە لەسەر ڕادەستنەکردنەوەی ھاووڵاتیان ئەگەر لە تورکیا تاوان ئەنجام نەدەن یان دوو ڕەگەزنامەیان ھەبێت.[٩][١٠][١١][١٢][١٣][٩]

پۆلیسی سوێد زانیاری ھەواڵگری سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی گرتنی مەجید لەگەڵ پۆلیسی تورکیادا ھاوبەش کرد، لە بەرزترین ئاستدا، بەڵام زانیاری ھەواڵگری لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ ئەندامانی تۆڕی تاوانکاری فۆکسترۆت دزەپێکرا، بەگوێرەی پۆلیسی سوێد بەم شێوەیە ئۆپەراسیۆنەکە ئەستەم بووە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ جێگری سەرۆک وەزیرانی سوێد ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر مەجید ڕادەست نەکرێتەوە ھاوکارییە داراییەکانی سوێد بۆ تورکیا ڕادەگرێت، بەڵام دواتر لە بەیاننامەکەی پاشگەز بووەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣، پێدەچێت ڕەوا مەجید بە گەشتنامەیەکی ساختەی ئیتاڵییەوە ھەوڵی جێھێشتنی تورکیا بدات. پاشان پڕۆسەیەکی یاسایی دژی مەجید لە تورکیا دەستی پێکرد، لەوێ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەوەی کە ئایا ناوبراو بەڵگەنامەی ساختەی بەکارھێناوە یاخود نا.[١٤][١٥][١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Mapping: Rawa Majid is the "Kurdish Fox"". www.tv4.se (بە سوێدی). Retrieved 2023-07-06.
  2. ^ ""Kurdyjski Lis": Kim jest Rawa Majida, król szwedzkiego podziemia - Skandynawiainfo" (بە پۆڵەندی). 2023-09-16. Retrieved 2023-09-21.
  3. ^ "Rawa Majid's merciless threefront war" (بە سوێدی). 2023-09-20.
  4. ^ "Rawa Majid and the Foxtrot Network". krimfup.se (Preliminary criminal reports online) (بە سوێدی). Retrieved 2023-05-18.
  5. ^ "Rawa Majid, 36 years old". hitta.se (بە سوێدی). Retrieved 2023-05-20.
  6. ^ Britts, Malvina (2023-09-13). "Mini-documentary: How Rawa Majid became the "Kurdish fox"". SVT Nyheter (بە سوێدی). Retrieved 2023-09-13.
  7. ^ https://www.politico.eu/article/turkey-sweden-balance-nato-aspirations-fight-crime-home/
  8. ^ https://www.youtube.com/shorts/IASZ2W6rbpg
  9. ^ ئ ا Semonsen, Robert (2023-04-12). "Turkey Refuses To Extradite Drug Lord to NATO-Seeking Sweden". europeanconservative.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-18.
  10. ^ "The prison authorities let the designated gang leader "Kurdish fox" leave Sweden" (بە سوێدی). 2023-03-24.
  11. ^ "Therefore, Turkey does not extradite Rawa Majid: "It is locked"". www.tv4.se (بە سوێدی). Retrieved 2023-10-04.
  12. ^ "Gangsters Have a New Way of Avoiding Capture: Becoming Turkish". VICE World News. 2023-04-17. Retrieved 2023-09-16.
  13. ^ "On Turkey, Sweden balances NATO aspirations against fighting ..." POLITICO. 2023-04-11. Retrieved 2023-09-16.
  14. ^ https://www.duvarenglish.com/high-level-intelligence-shared-with-turkey-leaked-to-criminals-swedish-press-says-news-62998
  15. ^ https://marcusoscarsson.se/sverige-varnar-turkiet-hotar-med-kraftfull-atgard/
  16. ^ https://www.gp.se/1.110487553