ڕەئووف مەعرووف : ( ١٩٢٢) سیاسەتوان و مەلا و کتێب فرۆشییەکی بە ناوی (سەربەستی)یەوە بەرامبەر بە چاپخانەی کوردستان داناوە لە ھەولێر.

ڕەئووف مەعرووف

سەرەتای ژیان و مەلایەتی دەستکاری

ڕەئووف کوڕی مەعرووف کوڕی حەمە ساڵح ئاغای ڕەباتیی ناسراو بە «ڕەئووف سەربەستی»یە. لە ١٩٢٢ دێی (قوشاغلوو) ھاتووەتە دنیاوە، خۆی بە ئەسڵ لە خێڵانی ناوچەی (ڕەبات)ی سلێمانییە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی خوێندنی لە ھەولێر تەواوکردووە، باوکی لەبەر کێشەی خۆی و خزمانی لەسەر موڵک، ڕوویکردووەتە کەرکووک. لەوێ بووە بە ئیمام تابووری سوپای عوسمانی. ئەگەرچی خدر ئاغای ئامۆزای چەند جارێک ڕووی لێ ناوە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی، ڕازی نەبووە. پاش ماوەیەک لە دێی (قوشاغلوو)ی ناوچەی ھەولێر گیرساوەتەوە، بووە بە مامۆستای مزگەوتی دێ و لەو کاتەوە بە مەلا مەعرووف ناسراو بووە.[١]

ژیانی ھاوسەرگیری دەستکاری

دایکی ڕەئووف سەربەستی، خاتوو ئامینە کچی فەتاح و خەڵکی کەرکووک و چوارەم ژنی باوکییەتی کە سێ کوڕ (ڕەئووف، جەواد، ساڵح) و کچێک (فەھیمە)ی لێ بووە. ساڵی ١٩٤٥ ژنی ھێناوە و نۆ کوڕ و کچێکی لێبووە.[١]

کتێب فرۆشی و چالاکی سیاسی دەستکاری

ساڵی ١٩٤٧ کتێب فرۆشییەکی بە ناوی (سەربەستی)یەوە بەرامبەر بە چاپخانەی کوردستان داناوە لە ھەولێر. بایەخێکی زۆری بە کتێب فرۆشییەکەی داوە و لەپاڵ پێویستییەکانی قوتابخانەدا، جۆرەھا کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەی لە بەغدا و مووسڵەوە بۆ ھێناوە، فرۆشتوویە و لێی ناردووە بۆ قەزا و ناحیەکان. برا و برازا و دواتر کوڕەکانی لەو کارەدا ھاوکارییانکردووە. لەبەرئەوەی پیاوێکی کۆمەڵایەتی بووە، شوێنەکەی بووە بە جێی کۆبوونەوەی ڕۆشنبیران و خوێندەواران و ناسراوان. بەوپێیە ناوی سەربەستیی بەسەردابڕاوە؛ بۆیە لەبەر ئەو ناوە و چالاکیی سیاسیی و دواییش ئەندامێتیی لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، چەند جارێک گیراوە، خراوەتە زیندان و دوورخراوەتەوە بۆ مووسڵ.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7955 - 7956 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .