ڕۆژنامەوانی وەرزشی

ڕۆژنامەوانی وەرزشی یان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەکەسێک دەوترێت کەکاری ڕۆژنامەگەری وەرزشی بێت و کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییە وەرزشیەکان زانیاری کۆبکاتەوە و دواتر پەخش دەکاتەوە .

ڕۆژنامەوان و وێنەگرانی وەرزشی لە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ی ساڵی ٢٠٠٨

جۆرەکانی ڕۆژنامەوانی وەرزشی دەستکاری

  • هەواڵنووسی وەرزشی: ئەو کەسەیە هەواڵ دەنووسێت بۆ دەزگایەکی نووسراو یان دەنگ و ڕەنگ بێت
  • ستوون نووس ی وەرزشی : ئەو کەسەیە کە خاوەن ستوونێکە کە ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانە لە ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێکی وەرزشی بنووسێت
  • وێنەگری وەرزشی : ئەو کەسەیە وێنە یان دەنگ و ڕەنگی هەواڵێ دەگرێت بۆ ئەوەی لە دەزگاکەی پەخش بکرێت
  • هەواڵ نێری وەرزشی: ئەو کەسەیە لەلایەن دەزگایەکەوە دەنێردرێت بۆ ئامادەکردنی هەواڵێ یان پێشهاتێکی وەرزشی