ڕۆژ ماوەیەکی کاتیی دیاریکراوە. لە ٢٤ سەعات پێکدێت، کە شەو و ڕۆژ یاخود شەو و ڕۆژی ڕووناک[ئ] دەگرێتە خۆی کە بە ھۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا پەیدا دەبن.

زەوی لە کاتی ڕۆژدا

ڕۆژی تەواو بە مانای ئەوەیە (خۆر) لە دەرەوە بێت و زەوی ڕووناک بکاتەوە. ڕۆژ بە مانای کاتیش دێ. بە مانای ھەڵاتنی ڕۆژ تا ئاوا بوونی خۆر دێ. ڕۆژ لە کاتی ئێستا بە مانای ھەبوون دێ. ئێمەی مرۆڤ بە چەند جۆر دەزانین ڕۆژە و ئەو کاتەی تێیداین دەزانین ڕۆژە. ئەوانیش:

  • ڕۆژێکی ناوەندی تەواو: ئەوەیە کە بە کاتژمێر دەپێورێ و لە ٢٤ کاژێر بە ستاندارد ١٢ کاژێر مرۆڤ لە نێو ڕۆژ دەژی ــ ئەو جۆرە بە کاژێر دەزانین
  • ڕۆژێکی خۆری: ئەو جۆرە بە ھێلی کەمەرەی زەوی دەزانین ــ واتا مرۆڤ کاتێک دەزانێ ڕۆژە بە ھێڵی کەمەرەی ــ زەوی بە ٢٤ کاژێر جارێک دەگەرێتەوە سەرەتای ھێڵی کەمەرەیەکەی بەو جۆرەش دەزانین کە مرۆڤ لە چ کاتێک دایە ــ ئەو جۆرەش زیاتر زەویناسەکان پێی دەزانن و دەتوانن شی بکەنەوە
  • ڕۆژی کەسی: ئەو جۆرەش مرۆڤ لە خوودی خۆی دەزانێ کە ڕۆژە یا شەو. ئەویش بە کاژێرە لە ١٢ شەو دەستپێدەکا ھەتا ١٢ نیورۆ
  • ڕۆژی گەردوونزانی: ئەو جۆرە فەلەکناس و گەردووناس و گەردوونزانەکان دەیزانن ــ ئەویش لە ڕێگای زانینی خوولکردنی زەوی بە دەوری خۆر.

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ مەبەست ئەو کاتەی ڕۆژە کە خۆر بە ئاسمانەوە بێت.