ڕۆمیۆ و جولیەت

(لە ڕۆمێئۆ و ژوولیێتەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆمیۆ و جولیەت (بە ئینگلیزی: Romeo and Juliet) تراژێدیای نووسراوە لەلایەن ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزییە. ئەم تراژێدیایە کە لە یەکەم کارەکانی شێکسپیرە لەبارەی دوو ئەوینداری ناکامە و لە ئاکامدا مەرگ دەبێتە ئاخری بەسەرھاتەکەیان. ئەم شانۆنامە یەکێک لە دڵخوازترین شانۆنامەکانی شێکسپیر لە کاتی ژیانیەتی و لەپەنای ھاملێتدا یەکێک لەو شانۆنامانەیە کە ڕۆیشتووەتە سەر شانۆ. ئەمڕۆکە لە کەسایەتییەکانی سەرەکیی چیرۆکەکە وەکوو ئەویندارانی خوازراو و نموونەیی یاد دەکرێت. ڕۆمێئۆ و ژوولیێت ڕوانگە و ڕاکێشی بە چیرۆکە ئەویندارانەی سەردەمی کۆن ھەیە. ناوەڕۆکی ئەم بەرھەمە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ئیتاڵییە، کە بە شێوازی ھۆنراوە بە ناوی مێژووی لەمێژینەی ڕۆمێئۆ و ژوولیێت لەلایەن ئەرتوور برووک لە ساڵی ١٥٦٢ و بە شێوەی پەخشان لە ساڵی ١٥٩١ لەلایەن ویلیام پینتەر نووسراوە. ئەم بۆچوونە لەئارادایە کە شانۆنامە لەنێوان ساڵەکانی ١٥٩١تا ١٥٩٥ نووسراوە، و بۆ یەکەم ‌جار لە چارەکەکاغەزێکدا لە ساڵی ١٥٩٧ چاپ کراوە. ئەم نووسراوەیە چۆنییەتییەکی لاوازی بوو و نووسراوەکانی ‌دوایی پیداچوونەوە کران و لەگەڵ سەرچاوەسەرەکییەکەی «شێکسپیر»دا لەیەک دران. کەڵکوەرگرتنی شێکسپیر لەتێکەڵی دراماتیک، بەتایبەت شوێنەوارەکانی ئاڵوگۆڕ لەنێوان گاڵتە و خەم و پەرەپێدانی تەمەرەکان، پەرەپێدانی کەسایەتییە ئاساییەکان، و کەڵکوەرگرتن لە ناوەرۆکە ئاساییەکان و جوانکردنیان، وەکوو یەکەم نیشانەی تواناییەکانی ئەو (شکسپیر) جێگای سەرنجە. شانۆنامە شێوازگەلێکی جیاوازی شاعیرانە بە کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان دەدا و ھەندێجار شێوازی کەسایەتییەکانیش دەگۆڕدرێت. بۆ وێنە ڕۆمێئۆ، لە درێژەی شانۆنامە لە غەزەڵدا کارامەتر دەبێت. ڕۆمێئۆ و ژوولیێت زۆرجار لە شوێنەکانی شانۆ، فیلم، مۆسیقا و ئۆپێرادا کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئەم بەرھەمە دیسان لەسەردەمی گەڕاندنەوەی پاشایەتی ئینگلیزدا زیندوو بووەوە و بەتەواوی لەلایەن ویلیام داونانت ڕێکو‌‌پێک کرا.

تابڵۆی ڕۆمێئۆ و ژوولیێت (١٨٩٠)، بەرھەمی وێنەکێشی ئینگلیزی فرانک دیکسی (١٨٥٣ - ١٩٢٨ زایینی)

سەرچاوەکان

دەستکاری