ڕوەکناسی یان گیاناسی لقێکی ژینناسییە کە لە ژیان و گەشەی ڕوەکەکان دەکۆڵێتەوە.

٥ بواری لێکۆڵینەوە لە کارئەندامناسی ڕوەکدا

ڕوەکناسی لەخۆگری چەندین لق لە زانستی ژیانە کە دەپەرژێتە سەر گیا، جلە و قارچکەکان. ژێر لقەکانی ڕوەکناسی بریتین لە: مۆرفۆڵۆجی، کارئەندام ناسی، پۆڵێنزانی، گەردناسی ھتد...

مێژوو دەستکاری

 
Crantz's Classis cruciformium, 1769

یەکەمین ھەنگاوەکانی ڕوەکناسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ساڵ پێش زایین و لە تۆی دوو نامیلکەی گەورەی تیۆفرەستووسدا بەدی دەکرێت: سەبارەت بە مێژووی ڕوەک (Historia Plantarum) و مەبەستەکانی ڕوەک. ئەم دوو کتێبە بەش بە حاڵی خۆ، کاریگەری زۆریان لە سەر زانستی ڕوەکناسی لە سەردەمی کۆندا ھەبووە. (Dioscorides) نووسەری ڕۆمی بەڵگەی زۆر گرنگی لە سەر زانستی یۆنانی و ڕۆمییەکان لە سەر گیا دەرمانییەکان ڕوو کردووە.

ڕۆبێرت ھوک لە ساڵی ١٦٦٥ بە یارمەتی ئامێرێکی وردبین توانی سەرەتا خانەکان لە تەپەدۆر و پاشان لە شانەیەکی زیندووی گیادا ببینێ. کاتێک لە چاویلکەی وردبینەکەیەوە سەیری کاژێکی ناسکی تەپەدۆری کردبوو، دەنووسێ: «من توانیم ژمارەیەکی زۆر کون و کەلێن ببینم کە لە شانەی ھەنگوین دەچن». ئەم خانانە زۆر قووڵ نەبوون، بەڵام لە ژمارەیەکی زۆری باکس دەچوون.

(Leonhart Fuchs) نووسەری ئەڵمانی، (Conrad Gessner) نووسەری سویسی و (Nicholas Culpeper) و (John Gerard) نووسەرانی بریتانیایی کتێبێکیان لە سەر ڕوەک بڵاو کردەوە کە زانیاری باشی لە مەڕ گیادەرمانییەکان تێدا بوو.

زاراوەناسی دەستکاری

 
جینیتیکی ڕوەک
  • پۆڵێنزانی (Taxonomy): دەپەرژێتە سەر دابەش کردن و پۆلێن کردنی ڕوەکەکان.
  • مۆرفۆڵۆجی ڕوەک: دەپەرژێتە سەر توێکاری، خانەناسی و تۆلناسی ڕوەک.
  • ئازارناسی ڕوەک: لە سەر نەخۆشییەکانی ڕوەک دەکۆڵێتەوە.
  • ئێکۆڵۆجی: لێکدانەوەی پێوەندییەکانی گیاندار لەگەڵ ژینگەدا.
  • جینیتیکی ڕوەک: ھەڵگری بابەتی بۆماوەیی لە ڕوەکدایە.
  • قارچک ناسی: زانستی لێکۆڵینەوە لە قارچک.
  • جلەناسی: زانستی لێکۆڵینەوە لە جلەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

[١]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری