ڕووناک یاسین
ڕووناک یاسین (بە فارسی: روناک یاسین) کارەکتەرێکی درۆیییە کە ھەڵبەستراوی دەستی عیرفان قانعی فەردە. قانعی فەرد کتێبە ساختەکەی خۆی کە ناوی ڕێزان، بیرەوەرییەکانی ڕەعییەتێکی کورد (بە فارسی: رزان، خاطرات یک رعیت کرد) بوو لەژێر ناوی ئەو کەسایەتییە ھەڵبەستراوەدا بڵاو کردووەتەوە. عیرفان قانعی فەرد گوتبووی کە ڕۆناک یاسین پرۆفیسۆر و توێژەر و مامۆستای فۆلکلۆر و ئوستوورەی کوردییە و لە زانکۆی دبلن و زانکۆی ھارڤارد وانە دەڵێتەوە. ئەو ھەروەھا بە درۆ گوتبووی کە کتێبێکی لەم نووسەرە وەرگێڕاوە، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات کە ڕووناک یاسین بوونی نییە و کاراکتەرێکی ساختەیە، کتێبەکەی لەژێر ناوی ئەودا و بە وەرگێڕانی خۆی بڵاو کردبووەوە. ئەو ھەروەھا لە تاران کۆڕی ڕێزلێنانی بۆ ڕووناک یاسین گرتبوو.[١] جگە لەمە نووسراوەی تری لێ وەرگێڕابووە سەر فارسی.[٢] دواتر حوسێن حوسێنی لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەری خست کە ئەم کاراکتەرە درۆیە و بوونی نەبووە.[٣] لەدوای ئەمە قانعی فەرد ڕەخنەی زۆری لەم بارەوە لێگیرا. لە وڵامدا گوتی کاراکتەری ڕووناک یاسین کەسێکی خەیاڵی بووە.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "روزنامە شرق: مراسم بزرگداشت اسطوره شناس فقید ایرانی".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "قانعیفرد، عرفان، آهنگ وفا: گفتمان تاریخی، فرهنگی کُردها، ناشر: مؤلف، ۱۳۸۵؛ صص ۳۲۷-۳۴۰" (PDF).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ئ ا "عرفان قانعی فرد در پاسخ به انتشار نوشته ای در جرس «چرا پاسخم را جرس منتشر نکرد»".
{{cite web}}
: line feed character in|title=
at position 50 (help)CS1 maint: url-status (link) ٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.