ڕووباری ڤۆڵگا

ڕووبارێک لە ڕووسیا؛ درێژترین ڕووبار لە ئەورووپا

ڕووباری ڤۆڵگا (بە ڕووسی: Во́лга) درێژایییەکەی (٣،٦٩٠ كم) کە درێژترین ڕووبارە لە کیشوەری ئورووپای و دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای (ئەورووپایی) وڵاتی ڕووسیا و ڕووسەکان بە ڕووبارێکی نەتەوەیی دادەنێن و شانازی پێوە دەکەن. وە ھەروەھا چەندین ناوی جیاوازی ھەیە کە ناوەکەی دەگۆڕێت بە پێی ئەو ناوچەیەی پێیدا تێپەڕ دەبێت.

ڕووباری ڤۆڵگا لە یارۆسلاڤ

ئەم ڕووبارە بە ڕێڕەوێکی ھەرە گرینگی وڵاتی ڕووسیا دادەنرێت بۆ گواستنەوەی ئاویی لە ناوەخۆی وڵاتەکەدا چونکە بە ناو یازدە لە ھەرە گەورەترین شارەکانی وڵاتدا تێپەڕ دەبێت بە شاری مۆسکۆی پایتەختیشەوە.

سەرچاوەی ھەڵقوڵانی ڕووباری ڤۆڵگا لە گردۆڵکەکانی ڤاڵدای لە باکووری ڕۆژاوای مۆسکۆیە و بە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سەنت پیتەرزبورگدا بەرەو ڕۆژھەڵات دەڕوات تا دەگاتە شاری قازان و لەوێشەوە ئاڕاستەی خۆی بەرەو باشوور دەگۆڕێت و دەڕژێتە(و لە ڤۆڵگا دێڵتا) ناو دەریاچەی کاسپیەنەوە.