ڕومێن جۆرجیڤ ڕادێڤ (بە بولگاری: Румен Георгиев Радев؛ لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٣) سیاسەتمەدارێکی بولگاریایە و پێشتر ژەنەڕاڵی سەرەکی بووە کە لە ٢٢ی کانوونی دووەم ٢٠١٧ەوە سەرۆکی ئێستای بولگاریایە. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١ بۆ جاری دووەم لەسەریەک سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە خولی دووەمدا ٦٦٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا.[١][٢]

ڕومێن ڕادێڤ
بە بۆلگاری: Румен Георгиев Радев
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠٦-١٨) ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
دیمیترۆڤگراد، بولگاریا، بولگاریا
ھاوسەرDesislava Radeva
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی بولگاری، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ڕووسی
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی، فڕۆکەوان، ئەفسەری سەربازی
پۆستەکانسەرۆک کۆماری بولگاریا
پەروەردەGeorgi Rakovski Military Academy، United States Air Force Academy
پلەی ئەکادیمیDoktor Nauk in Warfare
دەستپێکی چالاکی١٩٨٧
ئەندامی حیزبیسیاسەتوانێکی سەربەخۆ
کاندید لە ھەڵبژاردنی2016 Bulgarian presidential election
بەشداربووە لە2016 Bulgarian presidential election
فەرماندەBulgarian Air Force
لقی سەربازیBulgarian Air Force
خەڵاتەکانOrder of the Redeemer، National Maltese Order of Merit

ڕادیڤ پێشتریش وەک فەرماندەی ھێزی ئاسمانی بولگاریا کاری کردووە.[٣]

خێزانی ڕادێڤ دەستکاری

ڕادێڤ لە یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ گینکا ڕادێڤا دوو منداڵی ھەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە جیابوونەوە کۆتایی ھات: کچێک دارینا کە لە ساڵی ٢٠٠١ لەدایکبووە و کوڕێکی جۆرجی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەدایکبووە، دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ دێسیسلاڤا گێنچێڤا کردووە کە پێشتر ھاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتاری BSP کردووە جۆرجی سڤیلێنسکی. ڕادێڤ جگە لە زمانی بولگاری، زمانەکانی ڕووسی و ئەڵمانی و ئینگلیزیش بە باشی دەزانێت.[٤] باوکی ڕادێڤ لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tsolova, Tsvetelia (2021-11-21). "Bulgarian President Radev wins second term on anti-corruption ticket". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-23.
  2. ^ "Bulgaria votes in presidential runoff amid anti-corruption agenda". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-23.
  3. ^ ((bg)) Major General Rumen Radev // Department of Defence. Retrieved 11 August 2016
  4. ^ "Radev, a former pilot of Russian MIG 29 jet fighters who is fluent in Russian and English, insists that as a NATO general his loyalty is with Bulgaria's allies". Euractiv. 22 May 2018. Retrieved 27 May 2018.
  5. ^ "Briefs". Qatar-Tribune (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 April 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  •   میدیای پەیوەندیدار بە Rumen Radev لە ویکیمیدیا کۆمنز