ڕشانەوە یان ھەڵھێنانەوە (بە ئینگلیزی: vomiting) بریتییە لە ھاتنە دەرەوەی ناوەڕۆکی نێو گەدەی گیانداران، لە دەم و لووتەوە. ئەم ناوەڕۆکە دەکرێت خۆراک یان ھەر جۆرە ماکێکی تری نێو کۆئەندامی ھەرس، وەک زەرداو بێت. گەلێک ھۆکار لە ڕشانەوەدا ڕۆڵیان ھەیە؛ لەوانەیە بە ھۆی خۆراکی گەندەڵ، کاردانەوەی مێشک لە ھەمبەر توومۆر، دووگیانی، گوشاری دەروونی و... ھتد بێ. بە دۆخی پێش ڕشانەوە دڵ ھەڵشێوان یا دڵ پێکاھاتن دەڵێن. ئەگەر ڕشانەوە بەردەوام بێت، بۆ ئاوچن نەبوونی لەش، دەبێت دەسبەجێ دەرمان بەکار بھێندرێت.

ڕشانەوە، نیگارەیێک لە سەدەی چواردەھەمی زایینی

ڕشانەوە لەگەڵ ھێق کردندا جیاوازە، لە ھێقدا خۆراکی ھەرساو لە ڕێگەی زەنگلۆکەوە دەگەڕێتەوە ناو دەم، بەڵام بە ئارامی و بێ پژاندن. بەڵام لە ڕشانەوەدا بە گوشار و پژانەوەیە. دڵ ھەڵشێوان و ڕشانەوە کاردانەوەیەکی پارێزەرانەیە لە ھەمبەر چەندین ھۆکار. ئەم ھۆکارانە لەخۆ گری شەبەنگێکی بەرینی تێکچوونە، لە دۆخی خۆش خیمەوە ھەتا دۆخی فریاکەوتن.
جاری وایە دڵ ھەڵشێوان و ڕشانەوە جیا لە یەک ڕوو دەدات، بەڵام بەزۆری دڵ ھەڵشێوان دەبێتە ھۆی ڕوودانی ڕشانەوە. دڵ ھەڵشێوان لەگەڵ ژاکان و بزڕکان، ئارەق کردن و ھەست بە برسییەتی ھاوڕێیە.

ھۆکارەکانی ڕشانەوە دەستکاری

ڕشانەوە دوو ھۆکاری سەرەکی ھەیە:

  • ناوەندی: دەرمانەکانی کۆمۆتراپی و نارکوتیک، چڵک و تەشەنای تووش بە تایبەت لە منداڵاندا، ھۆکارەکانی مێتابوولیک: دووگیانی (سەر لە بەیانان)، یوورمی،DKA ، ھایپرکالسمی ،
  • ڕیفلاکسی: ھەو و ھەڵزرنگانی بەشی سەرووی کۆئەندامی ھەرس، ئەپاندیسیت، کوولە سیستیت، پەنکریاتیت، گاستریتی تووش ی پریتوونەئێت، گاسترۆ ئەنتریتی ڤایرووسی و بەکتریایی، ماکی ھێڵنج دەر، برینی گەدە، گیرانەکان: گیرانی ڕیخۆڵە گەورە یا بچووک ( لە گیرانی ڕیخۆڵە گەورەدا، بۆنی پیسایی لە ڕشاوەکە دێت)، تەنگی پیلۆر یا ئاچالازی. ھۆکارەکانی دەماری -ناوەندی: زۆر بوونی گوشاری ناو مێشکICP، لابیرێنتتیتسی گوێی ناوەکی، ئازاری سەر، میگرێن، ھۆکارەکانی سایکۆلۆجی: دیمەن و بۆنی قیزەون و ...


میکانیزمی سەرھەڵدان دەستکاری

دڵ ھەڵشێوان و ڕشانەوە بە ھۆی ھەڵزرنگانی دەمارەکانی ببەر لە لایەن ناوەندی ڕشانەوە لە مێشک بۆ سەر ماسوولکەکانی سینگ و سک ڕوو دەدات. نۆرۆترانسیمەترەکانی ڕشانەوە بریتین لە: ئەسیتڵ کوولین، ھیستامین، سیرۆتۆنین و دۆپەمین.

سەرچاوە دەستکاری