ڕزگاربووە دیاریکراوەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ڕزگاربووە دیاریکراوەکە (بە ئینگلیزی: Designated Survivor) زنجیرەی وروژێنەر و درامی سیاسیی ئەمریکییە، و لە ئامادەکردنی دەیڤد گۆگنھایمە و لە پاڵەوانێتی کیفەر سازەرلەند بە ڕۆڵی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانە. زنجیرەکە لە ٦ی ئەیلوولی ۲۰۱٦ لەسەر کەناڵی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمریکی دەستی بە پەخشکردن کرد و وەرزی یەکەم بە بیست و یەک ئەڵقە کۆتایی ھات و وەرزی دووەمیش بە بیست و دوو ئەڵقە پێکھات.[١] وەرزی سێیەمیش کە لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە خاوەنداری دەکرێت بە ١٠ ئەڵقە کۆتایی پێهات.
چیرۆکی زنجیرەکە دەستکاری
لە کاتی وتنی وتاری حاڵەتی یەکگرتن لە کۆنگرسی ئەمریکیدا سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان و چەندین ئەندامی کۆنگرس و وەزیر دەکوژرێن بێجگە لە وەزیری خەڵک و گەشە تۆم کێرکمان (کیفەر سازەرلەند) کە وەک "ڕزگاربووە دیاریکراوەکە" دیاریکرا. دواتر کێرکمان سوێنی سەرۆکایەتی دەخوات و دەبێت بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێ ئەوەی بزانێت لە تێکەڵی چی جۆرە پیلانێک بووە.[١]
ئەکتەر و کەسایەتییەکان دەستکاری
کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری
- کیفەر سازەرلەند: بە ڕۆڵی سەرۆک تۆماس "تۆم" کێرکمان، وەزیری خەڵک و گەشە کە دواتر دەبێت بە ڕزگاربووە دیاریکراوەکە، و پاشان دوای تەقانەوەی کۆنگرەس دەبێت بە سەرۆک کۆمار.
- ناتاشا ماکڵھۆم بە ڕۆڵی خانمی یەکەم ئەلێکس کێرکمان، پارێزەرێک لە ئەنجومەنی یەکسانی ھەلی کار کار دەکات و بە شێوەیەکی کتوپڕ دەبێت بە خانمی یەکەم.[٢]
- ئادان کانتۆر بە ڕۆڵی ئارۆن شۆر سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی[٣]
- ئیتاڵیا ڕیتشی بە ڕۆڵی ئیمێڵی ڕۆدز ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆمار[٢]
- لامۆنیکا گارێت بە ڕۆڵی مایک ڕیتەر بریکارێکی خزمەتی نھێنی بۆ پاراستنی سەرۆک
- تانەر بیوکانن بە ڕۆڵی لیۆ کێرکمان، کوڕی ئەلێکس و تۆم
- کاڵ پێن بە ڕۆڵی سێس ڕایت سکرتێری ڕۆژنامەیی بۆ کۆشکی سپی، لە سەرەتادا گومان لە تواناکانی سەرۆک دەکات بەڵام دواتر باوەڕی پێ دێنێت
- ماگی کیو بە ڕۆڵی ھانا وێڵز، بریکارێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی ھێرشەکەی سەر کۆشکی سپی دەکات.
کەسایەتییە دووبارەبووەکان دەستکاری
- مکینا گرایس بە ڕۆڵی پێنی کێرکمان، کچی ئەلێکس و تۆم.[٤]
- مەلیک یۆبا بە ڕۆڵی جەیسن ئاتۆود، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان.
- کێڤن ئاڕ مکناڵی بە ڕۆڵی ھاریس کۆچران، لیوا لە سووپای ئەمریکیدا و گومان لە تواناکانی کێرکمان لە بەڕێوبردنی وڵاتدا دەکات.
- ڤێرجینیا مادسن بە ڕۆڵی کێمبڵ ھۆکستراتن، ئەندامێکی دیموکراتی لە کۆنگرسی ئەمریکیدا و دووەم "ڕزگاربووە دیاریکراوەکە" دوای کرێکمان.[٥]
- ئاشڵی زاکرمان بە ڕۆڵی پیتەر مکڵیش، سەربازێکی پێشوو لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە.[٦]
- مایکیڵتی ویڵیامسۆن بە ڕۆڵی فەرماندەی دەریایی چیرنۆ.[٧]
پەخشکردن دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا Designated Survivor: About the Show. ABC (لە ڕێکەوتی September 21, 2016).
- ^ ئ ا Designated Survivor Casts Kal Penn, Maggie Q & More. دێدڵاین.کۆم (لە ڕێکەوتی February 5, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
- ^ Designated Survivor: Adan Canto Joins Kiefer Sutherland ABC Drama. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی February 8, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
- ^ ABC's Designated Survivor Casts Girl Meets World{'}s Tanner Buchanan (Exclusive). TheWrap (لە ڕێکەوتی March 2, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
- ^ ‘Designated Survivor’: Virginia Madsen Joins New ABC Series In Key Role. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی July 26, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
- ^ ‘Designated Survivor’ Casts Ashley Zukerman; Amanda Brooks Joins ‘Outsiders’. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی August 5, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
- ^ 'Designated Survivor': Mykelti Williamson Cast In New Kiefer Sutherland Series. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی September 13, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.