ڕاکێشان و فڕێدان[١]
(بە ئینگلیزی: Drag & Drop)
لە ناوبەستی وێنەسازراوی بەکارهێنەردا (GUI) دوو کرداری ڕاکێشان و فڕێدان لەسەر تەنەکان بە گرتنی تەنێک لە شوێنێکدا (بە داگرتنی لای چەپی مشکەکە) و فڕێدانی لە شوێنێکی ترا (بە لابردنی پەنجەت لەسەر دوگمەی چەپی مشکەکە) ڕوو ئەدات.[٢]

نموونەی ئەم دوو کردارە هەڵگرتنی وێنەیەک لە ئینتەرنێتەوە بۆ ناو پەڕگەیەکی کراوەیە لە مایکرۆسۆفت وۆرد دا. بەرنامەداڕێژ ئەم دووکردارە لە نەرمەکاڵاکەیدا وەکو ئاسانکارییەک بۆ بەکارهێنەران دەخاتە بەر دەست.


سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ https://ferheng.zkurd.org/?q=drag%20and%20drop
  2. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری