ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore، ٧ مایسی ١٨٦١ - ٧ ی ئابی ١٩٤١) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە "گورودێڤ" یش ناوی دەبەن.

ڕابیندڕانات تاگور
بە بەنگلادێشی: রবীন্দ্রনাথ
لەدایکبوون٧ی ئایاری ١٨٦١
کەلکەتە، ھیندستان
مردن٧ی ئابی ١٩٤١(١٩٤١-٠٨-٠٧) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
کەلکەتە، ھیندستان
ناوی خوازراوভানুসিংহ
ناوꠞꠛꠤꠘ꠆ꠖꠘꠣꠕ ꠑꠣꠇꠥꠞ
باوکDebendranath Tagore
ھاوسەرMrinalini Devi
منداڵRathindranath Tagore
زمانی زگماکیزمانی بەنگلا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی بەنگلا
زمانی نووسینزمانی بەنگلا، ئینگلیزی
بواری کاروێژە
پەروەردەUniversity College London، St. Xavier's Collegiate School
خوێندکارLakshmiswar Sinha، Mukul Dey
نەژادخەڵکی بەنگال، Brahmin caste
ئایینھیندوویزم
ڕەنگی چاوblack
ڕەنگی قژgreying of hair
ئامێری مۆسیقادەنگ
ئەرشیڤەکان لەSenate House Library Archives, University of London، Houghton Library، State University System of Florida Libraries
چەشنوتار، کورتەچیرۆک، ڕۆمان
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Officer of the Order of the British Empire، honorary doctor of the University of Calcutta، Knight Bachelor
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی نۆبێل لە وێژە
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Artist files atFrick Art Reference Library

تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری "کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە.

کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: "گیتانجالی"، "گۆرا"، "گاری بایری (نیشتمان و جیھان)" لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر. تاگۆر جگە لەمانە، چاکسازێکی رۆشنبیریی بوو.

نووسراوەکان دەستکاری

وەرگێڕانەکان دەستکاری