چەگینی یان چەگەنی ناوی عەشیرەتێکی کوردی دانیشتووی پارێزگای لوڕستان لە وڵاتی ئێرانە . هەروەها لکێک لەم عەشیرەتە لە پارێزگای قەزوینی ئێران دەژین، جگە لەوەش لە باشووری کوردستان چەگینییەکان لە پارێزگای سلێمانی و کەرکووک هەنە. ئینسایکلۆپدیای ئێرانیکا و وشەنامەی دێهخودا چەگینی وەک یەکێک لە عەشیرەتە کوردەکان لە ئێران دەناسێنن.[١]<ref>

مێژوو دەستکاری

چەگینی لە سەردەمی سەفەوییەکان دەسەڵاتیان بوو و عەشیرەتەکەیان کاروانە بازرگانییەکانی ئەو دەڤەرەیان تاڵان دەکرد. ئەمەش بوو بەهۆی سکاڵا بردنی بازرگانان بۆ لای شا تاماسبی یەکەم و ئەویش بەشێک لەم عەشیرەتەی بۆ قۆچان لە خۆراسان دوور خستەوە. پاش کۆتایی پێ هاتنی دەسەڵاتی سەفەوییەکان زۆرێک لەو چەگینییە گەڕانەوە بۆ لوڕستان.

بڵاوبوونەوە دەستکاری

بەشێک لە عەشیرەتی چەگینی لە باشووری کوردستان بەتایبەت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەژین. بە پێی ژمارەی ئەم خێڵە لە باشووری کوردستان، بەشێکی بچووک لە خێڵەکانی چەگینی لە ئێران و پارێزگای لوڕستان و ناحیەی وەیسیان دەژین. جگە لەمانە چەگینەکان لە پارێزگای خۆراسان، پارێزگای قەزوین، پارێزگای گێڵان، پارێزگای خووزستان، هەمەدان و پارێزگای فارس دەژین. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای ئیلام و شاری ئیلام ژمارەیەک چەگینی هەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نووسەر =پیەر ئوبرلینگ |ناونیشان = http://www.iranicaonline.org/articles/cegini-or-cegani-a-tribe-that-originated-in-northwestern-persia-but-is-now-scattered-in-luristan-the-qazvin-region-and-fa ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. |سەردێڕ =ČEGĪNĪ | بڵاوکار =ئینسایکلۆپیدیای ئیرانیکا |کات =۱۵ دیسەمبەر ۱۹۹۰ |ڕێکەوتی سەردان = ۳۱ ژانویه ۲۰۱۵}}
  • پیەر ئۆبەرلینگ. «ČEGĪNĪ». ئینسایکلۆپدیای ئیرانیکا.