چیای کیلیمانجارۆ بەرزترین شاخە لە ئەفریقادا. چیای کیلیمانجارۆ دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی تانزانیا و پێکدێت لە سێ قوچەکی گڕکانی کە بریتیین لە کیبۆ و ماوێنزی و شیرا. بەرزترین لووتکەی ئەم چیایە ٥،٨٩٥ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە. چیای کیلیمانجارۆ بە یەکێک لە ھەرە گرینگترین شوێنە گەشتوگوزارییەکانی وڵاتی تەنزانیا دادەنرێت. چیایەکە چەندین باخچە و پارکی نیشتیمانی لە خۆ دەگرێت کە گرینگترینیان پارکی نیشتیمانی کیلیمانجارۆیە کە تۆمار کراوە لە لیستی میراتی جیھانی یوونێسکۆدا.

لووتکەی کیبۆ، چیای کیلیمانجارۆ