پەیکەری عەلی و نینۆ
پەیکەری عەلی و نینۆ (بە ئینگلیزی: Statue of Ali and Nino) پەیکەرێکە دەکەوێتە شاری باتومی، جۆرجیا.[١] پاڵەوانەکانی ڕۆمانی عەلی نینۆ وەرگیراوە، کە تێیدا موسڵمانێکی ئازەربایجانی عەلی ئاشقی نینۆی کریستیانی جۆرجی بووە. ئەو پەیکەرە حەوت مەتر بەرزە و لەلایەن تەمارا کڤێستادزە درووستکراوە.[٢] پەیکەرەکە بەوە جیا دەکرێتەوە کە هەموو شەوێک پەیکەری عەلی و نینۆ هەر ١٠ خولەک جارێک دەست دەگۆڕدرێن و هێواش هێواش بەرەو یەکتر دەڕۆن، تا هەریەکەیان تێکەڵ دەبن و دەبنە یەک.[٢] پاشان، پرۆسەی پێچەوانە دەست پێدەکات،[٣] و دواتر پرۆسەی تەواو نوێ دەست پێدەکات. مۆنۆمێنتەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕووناک کراوەتەوە.
پەیکەری عەلی و نینۆ | |
---|---|
دامەزران | ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ |
وڵات | گورجستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | باتومی |
پۆتانی شوێن | ٤١°٣٩′٢٠″N ٤١°٣٨′٣٥″E |
لەسەر بنچینەی | Ali and Nino |
بابەتی سەرەکی | خۆشەویستی |
چەشن | public art، kinetic art |
ئافرێنەر | Tamara Kvesitadze |
ڕۆمان و فیلم دەستکاری
عەلی و نینۆ ڕۆمانێکە دەربارەی چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کوڕێکی موسڵمانی ئازەربایجانی و کچێکی مەسیحی جۆرجیی لە باکۆ لە ساڵانی ١٩١٨-١٩٢٠. لێکۆڵینەوە لەو دووفاقیانە دەکات کە دەسەڵاتی ئەورووپا بۆ کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەڵاتی دروستی کردووە و وێنەیەکی زیندوو دەخاتە ڕوو لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لە سەردەمی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان کە پێش ئەوەی ببێتە بەشێت لە سۆڤیەت. ڕۆمانەکە لە ژێر ناوێکی خوازراو قوربان سەعید چاپ کراوە.[٤] ڕۆمانەکە بە زیاتر لە ٣٠ زمان چاپ کراوە. کتێبەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٧ لە ڤیەننا بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، فیلمێکی سینەماییش لەسەر هەمان ڕۆمان نمایشکرا.[٥]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "معلومات عن تمثال علي ونينو على موقع foursquare.com". foursquare.com.
- ^ ئ ا "Damaged sculpture of Ali and Nino restored". Azernews.Az (بە ئینگلیزی). 2015-09-16. Retrieved 2023-07-03.
- ^ "This Moving Sculpture Is a Tribute to Doomed Love". Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-03.
- ^ "Emerging Europe's most moving statue: Batumi's Ali and Nino". Emerging Europe (بە ئینگلیزی). 2020-01-04. Retrieved 2023-07-03.
- ^ Jaworowski, Ken (2016-11-17). "Review: 'Ali and Nino,' a Love Story Set Against Majestic Backdrops". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-07-03.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیکەری عەلی و نینۆ تێدایە. |