پەیوەندییە گشتییەکان

«پەیوەندسازی» یان (پەیوەندی گشتی) (Public Relations (PR دەکاتەوە «پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر» و مەبەست لێی خۆش کردنی دەرفەتە لە نێو جڤاتدا بۆ پشتیوانی لە پەیام یان کارێکی تایبەت.

«پەیوەندسازی» ڕشتەیەکی بەرفرەوانی کارە، کەسانێک کاری تێدا دەکەن شارەزان لە پتەو کردنی پەیوەندی و پێگەی لایەنی خاوەن مەبەست. کۆمپانیاکانی «پەیوەندسازی» PR ئەرکیان ئەوەیە هاوکاریی کڕیاری خۆیان بکەن بۆ جێ گرتن لە مێدیا و سیاسەتدا، بۆ دروست کردنی کاریگەری لە بازاڕی هەمەجۆری جڤاتدا، بۆ نموونە سیاسەت، ئابووری، هونەر و هتد.


شاخاڵی پەیوەندسازی دەستکاری

گوتاری گفتوگۆساز دەستکاری

هەر کەسێک بییەوێ نۆرەیەکی (ڕۆڵێکی) چالاکی لە جڤاتدا هەبێت دەبێ لە ڕێی گوتاری گفتوگۆسازی نێو مێدیا وەک شارەزا و پسپۆر خۆی بنوێنێ. شاخاڵ...

- ئاگات لە ڕەوتی گفتوگۆ بێت

- دەستپێشخەر بە

- سوود لە ڕووداوی ڕۆژگار وەرگرە

- نووچەی نوێ پێشکەش بکە

- جەخت بکە لەسەر بەرژەوەندیی گشتی

- بگەڕێ بۆ لایەنی هاوپەیمان

- ناکۆکییەکان پێشان بدە


دانوستان لەگەڵ مێدیادا دەستکاری

گفتوگۆ لەگەڵ مێدیاکاری پەیوەندیداردا باشترین ڕێگەیە بۆ بەستنی پێوەندی. لەبەر ئەوە، گەر زۆر ناچار نەبیت، بۆ دیدار دەربارەی ئەو باسانەی بوارەکەی تۆ دەگرێتەوە، داواکاریان ڕەت مەکەوە. کاتێک ڕۆژنامەوان تەلەفۆنت بۆ دەکا:

- دەمودەست ناوی ڕۆژنامەوان، ئەو لایەنەی کاری لێدەکات و هەروەها پرسیارەکانی لای خۆت تۆمار بکە.

- بیر لە گرووپی ئامانج بکەوە

- هەردەم شاپەیام بخە دەستپێکی گوتار. زمانێکی ساکار، ڕوون و پاراو بەکار بهێنە و ئەوجا بە نموونەی بەرجەستە دەوڵەمەندی بکە.

- خۆت لادە لە گوتەی «تێبینیم نییە No Comments»

- خۆت لادە لە باسی «نێوان خۆمان بێت Off the Record»

- ڕاستگۆ بە، قسەیەک مەکە لێی دڵنیا نەبیت

- خۆت لە سەرزەنشت و وەڵامدانەوەی نایەتی (نێگەتیڤ) دوور ڕاگرە


مێدیای جڤاکی دەستکاری

ئینتەرنێت سەکۆیەکی گرینگە بۆ دانووستان و کاریگەری. گەر ئەو گرووپەی تۆ مەبەستتە لە ئینتەرنێتدا جێی هەیە ئەوا دەبێ تۆش جێگە بگریت.

- ناوی سازمانەکەت لە گوگڵ Google بده، گەر پێویستە کۆکی بکە.

- دەست ئاواڵا بە: لە سایتەکەی خۆتاندا بابەتی هەمەجۆری وەک گوتار و فیلم و فۆتۆگرافی مفت دابنێ.

- میوان ڕاکێشەوە

- کەسانی بلۆگکار بانگهێشت بکە

- مێدیای کلاسیک چاوی لەسەر مێدیاگەریی جڤاکییە، زۆر زوو بابەتی نێو بلۆگی جیاواز ڕاو دەکا. تۆش دەتوانی لە مەبەستی خۆت ئاگاداریان بکەی.

- جێێ خۆت لە فەیسبوک Facebook و سایتی جڤاکی دیکەدا بکەوە

- کراوە بە: گەرچی دەرفەت هەیە لە ئینتەرنێتدا نامۆ بیت بەڵام ئاشکرایی و کراوەیی ئەمڕۆ گشتگیرە. دەنگوباس و گوتار و بەرهەم لە هەر جێیەکدا بڵاو دەکەیتەوە با بە ناوی خۆتەوە بێت.


لۆببیکاری Lobbying دەستکاری

لۆببیکاری بریتییە دانانی کاریگەری لەسەر کەسانی خاوەن بڕیار بە مەبەستی وەدەست هێنانی بڕیاری وەها لە بەرژەوەندییەکی تایبەتدا بێت. لۆببیکاری هۆکارێکە بۆ ڕاهێزانی دێمۆکراسی. هەتا دەنگی زیاتر بەرزببنەوە هەم گفتوگۆ فرەڕەنگ دەبێ و هەم بڕیار ژیرانەتر. لەگەڵ ئەوەشدا لۆببیکاری کێشەی دێمۆکراسیانەی هەیە. پەستانی سیاسیی وەها زیاد دەبێت خاوەنی ئاشکرای نییە. مەترسیش هەیە لایەنی بەهێزی خاوەن بەرژەوەند، دژ بە بەرژەوەندی گشتی، دەسەڵات پەیدا بکات. بەڵام کێشەکە لەوەدا نییە کەسانی بەهێز لۆببیکاری دەکەن، لەوەدایە لایەنێکی بەرفرەوان نایکات.

- ڕاپۆرت بنووسە: پێشەکی ڕاپۆرتێک بنووسە دەربارەی کڕۆکی باسەکە.

- هەڵوێستی دەوروبەر ڕووماڵ بکە

- پلانی کەمپێنەکەت نەخشەڕێژ بکە

- بە ئاشکرا پێشانی بدە ئێوە نوێنەرایەتی کێ دەکەن و ئامانجتان لە کەمپێنەکە چییە.

- گوتەبێژ دیاری بکه بۆ گەیاندنی پەیامی خۆتان

- جەخت لەسەر بەرژەوەندی هاوکۆ بکە

- لەگەڵ گرووپانی هاوبەرژەوەند هاوکاری بکە

- خاڵی هاوکۆ بدۆزەوە

- مێدیا بەکار بهێنە بۆ ساز کردنی ڕای گشتی


سەرچاوە دەستکاری

Westanders pr-handbok 2009 «ڕێنامەی «پەیوەندسازی» ی ڤێستاندەر»

Nationalencyklopedin[بەستەری مردوو]


بەستەری دەرەکی دەستکاری

Westander