پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان‒ڕووسیا
پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیایە. لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە مۆسکۆ ھەیە، و ڕووسیا کونسوڵخانەی گشتیی لە ھەولێر ھەیە کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ کرایەوە.[١][٢] پەیوەندیی نێوان کورد و ڕووسەکان دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی ساڵانی ١٨٠٠ کە ڕووسیا بۆ فراوانبوونی ئیمپڕاتۆرییەتییەکەی، گرنگی بە کوردەکان دا.[٣] لە سەردەمی جەنگی سارددا، یەکێتیی سۆڤیەت پشتگیری لە یاخیبووانی کورد لە دژی عێراق و ئێران دەکرد.[٤][٥]
ڕووسیا |
ھەرێمی کوردستان |
---|
پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کوردستان (٢٠٠٣ ‒ ئێستا)
دەستکاریلەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وای کرد کورد و ڕووسەکان لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا ھەڵبدەنەوە. ڕووسیا بووە یەکێک لە یەکەم وڵاتەکان کە نوێنەرایەتی لە ھەرێمی کوردستان کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٧،[٦] پەیوەندییەکان زیاتر لەسەر کەرتی وزەیە، چونکە کۆمپانیا ڕووسییەکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠دا ملیارەھا دۆلاریان لە ناوچەکەدا وەبەرھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای گازپرۆم و ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکیان بۆ گەڕان و بەرھەمھێنانی نەوتی دوو بلۆکی نەوت واژوو کرد کە دواتر بۆ سێ بلۆکی نەوت بەرزبووەوە.[٧][٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Consulate General of the Russian Federation». Department of Foreign Relations – Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «History of the Consulate – Consulate General of the Russian Federation in Erbil, Iraq». rusgencons-erbil.mid.ru. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Pietro A. Shakarian (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Top Ten Origins: Russia's Relations with the Kurds». origins.osu.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «THE SOVIET UNION AND THE KURDS: A STUDY OF NATIONAL MINORITY PROBLEMS IN SOVIET POLICY – ProQuest». www.proquest.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ kurdistanchronicle. «Soviet Union's Politics Toward the Iranian Kurds». kurdistanchronicle.com. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Delanoë، Igor (2015). The Kurds: a Channel of Russian Influence in the Middle-East?. Vol. 14. ISBN 978-2-36567-408-9. لە 21 September 2019 ھێنراوە.
{{cite book}}
:|work=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Petkova، Mariya (15 April 2019). «What did Russia get from its KRG gamble?». Al Jazeera. لە 23 September 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Gazprom Neft Sees Good Prospects in Kurdistan — Gazprom Neft PJSC». Gazprom-neft.com. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.