پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا

ئەمریکا پەیوەندی دیپلۆماسی فەرمی لەگەڵ زۆربەی گەلان ھەیە. ئەمەش ھەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی چاودێر دەگرێتەوە جگە لە بوتان و ئێران و کۆریای باکوور و سوریا و دەوڵەتی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین کە دواھەمینیان ئەمریکا دانیان پێدا نانێت. سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ کۆسۆڤۆ و یەکێتی ئەورووپا ھەیە.

پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا
لقیforeign relations، diplomatic relations
بەشێکە لەforeign policy of the United States
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

یاسا فیدراڵییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە پەیوەندییان بە دەرەوەی ئەمریکا ھەیە دەتوانرێت لە ناونیشانی ٢٢ی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بدۆزرێتەوە. ئەمریکا زۆرترین پۆستی دیپلۆماسی لە ھەموو دەوڵەتێکدا ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری