ئەم وتارە سەبارەت بە وشەی پەیام لە گشتیترین واتایدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە پەیام (ڕوونکردنەوە).

پەیام (لە ئینگلیزیدا: Message) لە گشتیترین واتایدا بەرکاری ڕاگەیاندنە. پەیام دەمارێکە زانیاری دابین دەکات و ھەروەھا دەتوانێت خودی زانیارییەکەش بێت. کەوایە واتاکەی گرێدراوی ئەو بەستێنەیە کە لەوێ بەکارھێنراوە؛ زاراوەکە دەکرێت بۆ ھەردووی زانیاری و شێوەکەی بەکاربھێنرێت.

لە زانستی گەیاندندا دەستکاری

لە زانستی گەیاندندا، پەیام ئەو زانیارییەیە کە لە سەرچاوەیەکەوە دەنێردرێت بۆ وەرگرێک.

لە زانستی کۆمپیوتەردا دەستکاری

وشەی پەیام لە زانستی کۆمپیوتەردا، دوو واتای سەرەکیی ھەیە: ئەو پەیامانەی کە لە نێوان نەرمەکاڵاکاندا ئاڵوگۆڕ دەبن و دەکرێت مرۆڤ بتوانێت یان نەتوانێت بیانخوێنێتەوە؛ وە ئەو پەیامانەی کە کەسێک لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە بۆ کەسێکی دیکە دەنێرێت؛ وەکوو ئیمەیڵ.

وتارە پێوەندیدارەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری

پەیام لە سەردەمە جۆراوجۆرەکاندا (ئینگلیزی)