پەسیرە
پەسیرە ، بەرسیلە، هاڵە، قۆرە[١] هەنگوور نەگەیوو كە تامێکی ترشی هەیە. زۆر جۆر ترشی ئۆرگانیکی تێدایە وەکو ترشی مولیک و ترشی فۆرمیک و ترشی سوکسینیک و ترشی ئۆگزالیک و ترشی گلوکۆلیک و شەکر، بەهۆی ترشەکەیەوە تامێکی ترشی هەیە. پەسیرە و ئاوگەكەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتی فەڕەنسی و شامی و لوبنانی و ئێرانیدا بەکاردەهێنرێن لە شیراز گیراوەی پەسیرە ئابقۆرەی پێ دەڵێن لە زەڵاتەدا لە بری ئاوی لیمۆ بەكار دێت . لە كوردستان لە بری سماق دەكرێتە ناو چێشتی گەڵامێو.
ئاوگی پەسیرە گیراوەیەكە لە پەسیرە بەرهەم دەهێنرێت و بۆ تامکردن و ترشکردنی خۆراک بەکاردێت بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت Verjuice و بە عەرەبی عصیر الحصرم.
سەرچاوەکان دەستکاری