بابەتی پەرەسەندنی چاو بابەتێکی سەرنجڕاکێش و جێی بایەخە لەلای چەندین لێکۆڵەری زانستی لەبەرئەوەی چاو بە تەنھا پیشاندەری و نموونەی ئەندامێکی جەستەیی ھاوبەشە کە لە چەندەھا جۆری ئاژەڵەکان

قۆناغە[بەستەری مردوو] سەرەکییەکانی پەرەسەندنی چاو لەنێو بڕبڕەداران.

دا بوونی ھەیە. ناسینەوەی ڕووناکی سادە لە بەکتریا، زیندەوەرە تاک خانە، ڕووەک و ئاژەڵەکانیش دا بوونی ھەیە، چاوە بەرھەم ھێنەرەکانی وێنەی ئاڵۆز چەندەھا جار بە شێوازێکی سەربەخۆیانە پەرەیانسەندووە.[١]

لە سەرەتادا چاوە ئاڵۆزەکان لە دیاردەی (تەقینەوەی کامبیریا) دا دەرکەوتن بەڵام لەپێش ئەم دیاردەیەوە ھیچ بەڵگەیەکی چاوەکان بوونی نییە. چاوەکان بەپێێ داواکارییە جۆراوجۆرەکانی خاوەنەکانیان پەرەیسەندووە و چاوەکان جیاوازن لە (ڕوونی بینین، مەودای بینینی درێژی شەپۆلەکان، ڕادەی ھەستەوەرییان لە ڕووناکی کەم دا، توانایان بۆ ناسینەوەی جوڵە، توانایان بۆ ڕوونکردنەوەی تەنەکان و توانای جیاکردنەوەی ڕەنگەکان)

خێرایی پەرەسەندنی چاو دەستکاری

ھەتا ئێستا یەکەمین دۆزراوەی بەبەردبووی چاوەکان دەگەرێتەوە بۆ ماوەی کامبیریای کۆن خواروو (٤٥٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر).[٢] ماوەی کامبیریای خواروو بە پەرەسەندنێکی خێرا ناسراوە و بە (تەقینەوەی کامیبیریا) ش ناودەبرێت. یەکێک لە گریمانەکانی ھۆکاری ڕوودانی تەقینەوەی کامیبیریا بریتییە لە بیردۆزی «کلیلی (پلاکی) ڕووناکی» لێکۆڵەر ئەندرۆ پارکەر و پێی وایە کە پەرەسەندنی چاوەکان وەک پێشبڕکێی چەک دەستی پێ کردووە و ئەمەش بۆتە ھۆی خێراکردنی کردەی پەرەسەندن.[٣] لە پێش ئەم ماوە مێژووییە و تەقینەوەی کامبیریا، ئەگەری ھەیە ئاژەڵەکان ھەستیان بە ڕووناکی کردبێت بەڵام بەکاریان نەھێناوە بۆ جوڵەی خێرا یان ئاراستەکردن و ڕێنوێنی کردن.

خەمڵاندنی خێرایی و ڕادەی پەرەسەندنی چاو بەشێوەیەکی ورد کارێکی سەختە چونکە تۆمارە بەبەردبووەکانی ئەو سەردەمە زۆر لاوازن، بەتایبەتی بەڵگەکانی ماوەی کامبیریای خواروو. ڕادەی خێرایی پەرەسەندنی پارچە بازنەییەکی ھەستەوەری ڕووناکی بۆ چاوێکی بربڕەداری تەواو کردەیی خەملێنراوە بەپێی ئەم بنەمایانە (خێرای بازدان، بەرژەوەندیی ڕێژەیی چاوەکە بۆ زیندەوەرەکە و ھەڵبژاردەی سروشتی) ھەرچەندە بڕی کاتی خەملێنراو بۆ ھەر بارێک زیاد کراووبوو لە بڕی خۆی و بە پێی ئەم خەمڵاندنە ھەرچاوێکی بربڕەدارەکان کەمتر لە ٣٦٤ ھەزار ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی لە پارچەیەک ھەستەوەری ڕووناکیییەوە پەرەبسێنێت بۆ چاوێکی تەواو کردەیی.[٤]

یەک یان چەند سەرچاوەیەک دەستکاری

پرسیاری ئەوەی کە ئایا چاو تەنھا یەک جار یان چەند جارێک پەرەسەندنی بەسەردا ھاتووە بەندە لەسەر پێناسەی چاو. ھەموو ئاژەڵەکانی خاوەنی ئەندامی چاون ھاوبەشن لە ئامێری بۆماوەیی گەشەسەندنی چاودا. ئەمە پێشنیاری ئەوە دەکات کە بنەچەی ئاژەڵە خاوەن چاوەکان خاوەنی جۆرە ئامێرێکی ھەستەوەری ڕووناکی بوون تەنانەت ئەگەر ئەندامێکی تایبەتمەندی بینینیش نەبووبێت. تەنانەت خانە ھەستەوەرەکانی ڕووناکی دەکرێت زیاد لە جارێک لە خانە ھەستەوەرە کیمیاییە ھاوشێوەکانەوە پەرەسەندنیان بەسەردا ھاتبێت و ئەگەرێکی زۆر ھەیە خانە ھەستەوەرە ڕووناکییەکان زۆر لە پێش تەقینەوەی کامبیریا بوونیان ھەبووبێت.[٥]

دەکرێت چاو و ئەندامە ھەستەوەرەکانی دی لە پێش مێشکەوە پەرەسەندنیان بەسەردا ھاتبێت چونکە ھیچ پێویستییەک نییە بۆ ئەندامێکی خوێندنەوە (ڕاپەڕاندن) ی زانیاری «مێشک» لەپێش ھەبوونی زانیارییەوە.[٦] نموونەیەکی زیندوو بریتییە لەجۆرێکی بووکی دەریا کە خاوەنی چاوە ھاوشێوەی چاوی بربڕەدارەکان بەبێ بوونی ھیچ مێشکێک.[٧]

بینایی جەمسەرگر دەستکاری

جەمسەرگری بریتییە لە ڕێکاری ڕێک کردنەوەی ڕووناکی نارێک و شێواو بۆ ڕووناکی ڕێکراوی ڕیزکراوی ھێڵی و ئەمە ڕوودەدات لە کاتی تێپەڕینی ڕووناکی بە دەرچەیەکی شێوە پاڵێوەر (فلتەر) و ھەروەھا تێپەڕینی ڕووناکی بە ناوەندێکی نوێ دا. ھەستیاری بە ڕووناکی جەمسەرگر توانایەکی زۆر گرنگە بۆ ئەو زیندەوەرانەی نیشتنگەکانیان دەکەوێتە چەند مەترێک لەژێر ئاوەوە. لەم ژینگە ئاوییانەدا، کەمتر پشت دەبەسترێت بە بینایی ڕەنگ بۆیە بینایی ڕەنگ بە بنەمایەکی لاوازتر دادەنرێت بۆ زیندەوەرە ئاوییەکان. سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ھەستەوەرە ڕووناکییەکان توانای جیاکردنەوەی نیمچە ڕووناکی جەمسەرگریان ھەیە بەڵام ئاژەڵە بربڕەدارە وشکانییەکان خانەکانی چاویان بەشێوەیەکی ئەستونی ڕیزکراوە کە توانای ھەستکردنیان نییە بۆ ناسینەوەی ڕووناکی جەمسەرگر.

ھەروەھا ھەندێک لە ئاژەڵە ئاوییەکانی وەک ئەختەبوت توانای ھەستکردن و ناسینەوەی ڕووناکی جەمسەرگریان ھەیە لەگەڵ بیناییەکی ورد بەڵام خاوەنی ھیچ توانەیەک ئەوتۆ نین جیاکردنەوەی ڕەنگەکان.[٨] وەک بینایی ڕەنگ، بەھەمان شێوەش ھەستیاری بۆ ڕووناکی جەمسەرگر دەتوانێت ببێتە یارمەتیدەر بۆ زیندەوەرەکە لە جیاکردنەوە و ناسینەوەی تەن و تاکەکانی چواردەوری. بەھۆی ڕەنگدانەوەی بەیەکداچووی ڕووناکی جەمسەرگر، زۆرجار ئەم جۆرە ڕووناکییە بەکاردێت بۆ ئاراستەکردن، ڕێنیشاندەری، ئاشکراکردن و جیاکردنەوەی تەنە شاردراوەکانی وەک نێچیرە ڕووخسار گۆرەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""An important cue for understanding eye evolution is the distinction between different types of photoreceptor cells. Salvini-Plawen and Mayr (1977) noted a remarkable diversity of photoreceptor cell morphology across the animal kingdom, and suggested that photoreceptors evolved independently numerous times." – Land, M.F. and Nilsson, D. -E. , Animal Eyes(2-nd ed.), Oxford University Press, Oxford (2012), p. 7.
  2. ^ Parker, A. R. (2009). "On the origin of optics". Optics & Laser Technology. 43 (2): 323–329. Bibcode:2011OptLT..43..323P. doi:10.1016/j.optlastec.2008.12.020.
  3. ^ Parker, Andrew (2003). In the Blink of an Eye: How Vision Sparked the Big Bang of Evolution. Cambridge, MA: Perseus Pub. ISBN 978-0-7382-0607-3.
  4. ^ Nilsson, D-E; Pelger S (1994). "A pessimistic estimate of the time required for an eye to evolve". Proceedings of the Royal Society B. 256 (1345): 53–58. Bibcode:1994RSPSB.256...53N. doi:10.1098/rspb.1994.0048. PMID 8008757.
  5. ^ Nilsson, D. E. (1996). "Eye ancestry: old genes for new eyes". Current Biology. 6 (1): 39–42. doi:10.1016/S0960-9822(02)00417-7. PMID 8805210.
  6. ^ Gehring, W. J. (13 January 2005). "New Perspectives on Eye Development and the Evolution of Eyes and Photoreceptors". Journal of Heredity. 96 (3): 171–184. doi:10.1093/jhered/esi027. PMID 15653558.
  7. ^ Coates, Melissa M. (2003). "Visual Ecology and Functional Morphology of Cubozoa (Cnidaria)". Integrative and Comparative Biology (بە ئینگلیزی). 43 (4): 542–548. doi:10.1093/icb/43.4.542. ISSN 1540-7063. PMID 21680462.
  8. ^ M F Land; R D Fernald (1992). "The Evolution of Eyes". Annual Review of Neuroscience. 15: 1–29. doi:10.1146/annurev.ne.15.030192.000245. PMID 1575438.