پەروەردە

حاڵەتی فێربوونی بابەتە جیاوازەکانە

پەروەردە پرۆسەیەکی ئاسانکاری فێربوونە، یان بەدەستھێنانی زانست و کارامەیی و بەھا و ڕەوشت و باوەڕ و خووە. ڕێگاکانی پەروەردەکردن بریتین لە فێرکردن، ڕاھێنان، چیرۆک، گفتوگۆ و توێژینەوەی ئاراستەکراو. پەروەردە کردن بە زۆری لەژێر ڕێنمایی پەروەردەکاراندا جێ بەجێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فێرخوازان دەتوانن خودی خۆیان پەروەردە بکەن. پەروەردە لە ڕێکخستنە فەرمی یان نافەرمییەکاندا دەکرێت ئەنجام بدرێت و ھەر ئەزموونێک کە کاریگەری نوێکاری ھەبێت لەسەر بیرکردنەوە وەک ھەست، یان کردەوە لەوانەیە بە پەروەردە دابنرێت. پەروەردەکاری (میتۆدناسی) فێرکردن پێی دەوترێت پەروەردەدان (پێداگۆگی). خوێندنی فەرمی بەشێوەیەکی گشتی دابەش دەبێت بەسەر چەند قۆناغێک وەک: قۆناغی پێش فێرکردن یان باخچەی ساوایان و قوتابخانەی سەرەتایی و خوێندنگەی ناوەندی و پاشان کۆلێژ و زانکۆ یان فێرخواز. ھەندێک جموجۆڵ ھەیە بۆ چاکسازی پەروەردەیی، وەک باشترکردنی کوالێتی و کارایی پەروەردە بە ئاڕاستەی پەیوەندی کارپێکراو لە ژیانی قوتابیان و چارەسەرکردنی کێشەی کارامەیی نەوەکان لە کۆمەڵگای مۆدێرن یان کۆمەڵگەی داھاتوو بە گشتی. بۆ دڵنیایی لە نەوەیەکی پەروەردەکراو بڕوانامە یان بەلگەمافێک بۆ خوێندن لەلایەن ھەندێک لە حکوومەتەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داھێنراوە کە لەسەر ئاستی نێودەولەتی دانی پێدانراوە. ھەروەھا لە زۆر ناوچە پەروەردەکردن بەناچاری سەپێنراوە بەسەر نەوەکان.

پەروەردە لە ماداگاسکار

وشەڕەتناسی دەستکاری

ڕیشەسازی وشەی (پەروەردە) ناوێکی داڕژاوی کوردییە، لەڕووی زمانەوانییەوە بە واتای بەخێوکردن یان ملکەچکردن یان ھاوشێوەکردن و لێ ڕاھێنان دێت.

مێژوو دەستکاری

پەروەردە لە پێش مێژووەوە ھەر ھەبووە، ئەمەش کاتێک گەورەکان ڕاھێنانیان بە گەنج و منداڵەکانیان کردووە لە بواری زانین وپیشە و پەرەپێدانی بەھرەکانیان کە لە کۆمەڵگاکانیان پێویست بووە بۆ بژێوی و جێ کردنەوەیان لەنێوان کۆمەڵگەدا. لە کۆمەڵگا نەخوێندەوارەکاندا پەروەردەکردن پتر لە ڕێگای ئامۆژگاری و لاسایی کردنەوە و ھێنانەوەی پەند و چیرۆک بووە، ھەرچی پەروەردەی فەرمییە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میسرییە کۆنەکان لە سەردەمی شانشینی ناوەڕاست.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dewey, John (1916/1944). Democracy and Education. The Free Press. pp. 1–4. ISBN 0-684-83631-9.